نوچه نێت
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌توندى وه‌ڵامى عه‌لى یونسى راوێژكارى حه‌سه‌ن روحانى ده‌داته‌وه و لێدوانه‌كانى ئه‌و راوێژكاره به” نابه‌رپرسانه” وه‌سف ده‌كات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى دا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌توندى وه‌ڵامى عه‌لى یونسى راوێژكارى حه‌سه‌نى روحانى سه‌رۆكى ئێران داده‌ته‌وه، كه پێشتر وتبووى به‌غدا پایته‌ختى ئیمپراتۆریه‌تى ئێرانه. له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نیگه‌رانى و سه‌رسامى ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى عه‌لى یونسى و به لێدوانێكى نابه‌رپرسانه‌ى وه‌سف ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق قبوڵ ناكات ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى وه‌ربدرێت.