نوچه نێت سه‌رۆكى لیژنه‌ى ژنان و منداڵان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى ده‌كات كه تا ئێستا 3 هه‌زار ژن له‌به‌ر ده‌ستى داعش ماونه‌ته‌وه و زۆربه‌شیان ئێزدین ریحاب عه‌بوده سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئافره‌تان و منداڵان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ئاشكراى كرد كه تا ئێستا 3 هه‌زار ژن له‌لاى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ست به‌سه‌رن و زۆربه‌ى ئه‌و ژنانه‌ش ئێزدین، رحاب جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان له‌لیژنه‌ى ئافره‌تان جیاوازى له‌نێوان پێكهاته‌كان ناكه‌ن و هه‌ر كارێك له‌توانیان بێت بۆ ئازادكردنى ئه‌و ژنانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن رێگرى له رفاندنى ژنى دیكه بكه‌ن له‌لایه‌ن داعشه‌وه.