نوچەنێت.ههولێر:
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد وەكو وەزارەتەكەیان ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم نین و داهاتەكەی تهنها بۆ كۆمپانیاكانی حیزب دهروات.
بەپێى هەواڵێکى سایتى وەزارەتى دارایی حكومەتی هەرێم”رۆژی 123 /٢٠١٥ ڕێباز محمد حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی هەردو دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و باشماخ و هەروەها خاڵی گومرگی تیلەکۆی کرد،ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی دارایی و کارگێڕی وەزارەت و هەروەها لە پێناو بەدواداچون بوە لە هۆکاری کەمبونەوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان و گوێگرتن لە کێشەو گرفتی بازرگانان و کاسبکاران و هاوڵاتیان و فەرمانبەران لەم دەروازانەدا“.
وەزیری دارایی و ئابووری لەکاتی سەردانەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ فەرمانبەران و کاسبکاران و شۆفێران و بازرگانانی هەردو دەروازەکە کۆبویەوە و بەڵێنی هەرچی زوە چاسەری داواکاری و گرفتەکانی پێدان و فەرمانی کرد کە زۆرترین کارئاسانی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بکرێت، بەمەبەستی زیاتر گەشە کردنی بزوتنەوەی بازرگانی و گەشتکردن لە ڕێگەی ئەو دەروازە نێودەوڵەتییانەوە.
بەپێ هەواڵی سایتەكە”لەم سەردانەدا وەزیری دارایی باسی لە پێویستی پەرەپێدانی ژێرخانی خاڵە سنورییەکان کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پێوێستە هەرچی زووە کەموکورتییەکانی ماستەرپلانی دەروازەی پەروێزخان چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی ژێرخانێکی شایستە بۆ ئەو دەروازەیە بنیاتبنرێت“.
سایتی وەزارەتی تارای ئاشكراشی كردوە”هاوکات بەشێکی تری سەردانەکەی وەزیری دارایی و ئابووری تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی مەیدانی لەمەڕ کۆمپانیاکانی دڵنیایی نێو خاڵە سنورییەکان کە رۆژانە و بەبەردەوامی بڕێک پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان وەردەگرن، لە کاتێکدا ئەو داهاتە نایەتەوە ناو گەنجینەکانی دەوڵەتەوە و تهنها بۆ كۆمپانیاكانی حیزب دهروات“.