نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەكێتی هەواڵەكەی وەزیرێكی پێشووی ئەردەن سەبارەت بە پلانی هاوبەشی ئێران و یەكێتی بۆ لەسەر كار لادانی مەسعود بارزانی بەهۆی دژایەتی كردنی ئەو بۆ بەشار ئەسەد و سیاسەتەكانی ئێران بە توندی ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت سەرلەبەریان ناڕاست و چەواشەكارانەن.
دوای ئەوەی سهلاح قهلاب وهزیرى پێشووى راگهیاندنى ئهردهن لەوتارێك كە له رۆژنامهى شهرقو بڵاوی كردبۆوەو باسی لەپیلانی ئێران كردبوو كە دەیەوێت لەرێ یەكێیتەوە مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی لابدەن،ئەم وتارەش یەكێتی تەنگاو كردو هەر بۆیە وەڵامی ئەو وەزیرەیان دایەوە.
لەبەشێكی وەڵامەكەی وتەبێژی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووە:بەڕێز ساڵح قەلاب نووسەرو میدیاكاری ئوردنی لەژمارەی ئەمڕۆ 12/3/2015-ی رۆژنامەی (الشرق اڵاوسط) و چەند سایتێكی عەرەبی وتارێكی لەژێر ناونیشانی(إیران تستهدف اڵاكراد أیچا والمقصود هو بارزانی!)، بڵاوكردۆتەوە كە كۆمەڵێك زانیاری ناڕاست و بوختانی ناڕەوای دژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێدایە، كە هیچ بنەمایەكیان نییە.
هەروەها وتەبێژەكەی راگەیاندنی یەكێتی وتویەتی: سیاسەتی رەسمی كوردستانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەر وڵاتێكی تر،ئەو سیاسەتە رەسمییەیە كە وەفدەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕەسمی سەردانی كوردستان دەكەن و لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەسەر هەر پرسێك كە پەیوەندیی بەسیاسەتی رەسمی هەرێمی كوردستانەوە هەبێت گفتوگۆ دەكەن، بۆیە ئەو كۆبوونەوەو باسوخواسانەی ساڵح قەلاب لێیان دەدوێ و تایبەتن بەدۆخی ناوخۆیی كوردستان، چنراوی خەیاڵی خۆین و هیچ بنەمایەكیان نییە.
دەقی روونكردنەوەكە:
وەڵامێك لەوتەبێژێكی راگەیاندنی یەكێتییەوە
بەڕێز ساڵح قەلاب نووسەرو میدیاكاری ئوردنی لەژمارەی ئەمڕۆ 12/3/2015-ی رۆژنامەی (الشرق اڵاوسط) و چەند سایتێكی عەرەبی وتارێكی لەژێر ناونیشانی(إیران تستهدف اڵاكراد أیچا والمقصود هو بارزانی!)، بڵاوكردۆتەوە كە كۆمەڵێك زانیاری ناڕاست و بوختانی ناڕەوای دژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێدایە، كە هیچ بنەمایەكیان نییە.
وتەبێژەكەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەواوی ئەو زانیارییە هەڵانەی لەوتارەكەی بەڕێز قەلاب-دا هاتووە رەتدەكاتەوەو سەرسوڕمانی خۆی لەوبارەیەوە دەردەبڕێت كە چۆن میدیاكارێكی وەك ساڵح قەلاب حەق بەخۆی دەدات ئەم جۆرە بوختان و هەڵانە بڵاوبكاتەوە بێئەوەی لێی دڵنیابێت و پەیوەندیی رەسمی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە بكات كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ دڵنیابون لەڕاست و دروستی ئەو زانیاریانەی كەپێیگەیشتووە.
هەروەها رایدەگەیەنین: كە سیاسەتی رەسمی كوردستانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەر وڵاتێكی تر، ئەو سیاسەتە رەسمییەیە كە وەفدەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕەسمی سەردانی كوردستان دەكەن و لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەسەر هەر پرسێك كە پەیوەندیی بەسیاسەتی رەسمی هەرێمی كوردستانەوە هەبێت گفتوگۆ دەكەن، بۆیە ئەو كۆبوونەوەو باسوخواسانەی ساڵح قەلاب لێیان دەدوێ و تایبەتن بەدۆخی ناوخۆیی كوردستان، چنراوی خەیاڵی خۆین و هیچ بنەمایەكیان نییە.
لەهەمان كاتیشدا پێمان سەیرە كە ساڵح قەلاب وێڕای ئەوەی میدیاكارە، پێشتر وەزیری راگەیاندن بووە لەحكومەتی ئوردنی، دەزانێت سیاسەتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر پرسەكانی كوردستان بەمشێوەیە داناڕێژرێت كە ئەو لەنووسینەكەیدا ئاماژەی پێكردووە، دەشزانێت بۆ هەر رۆژنامەنووس و میدیاكارێك مشتوماڵكردنی هەر زانیارییەك كەپێی دەگات ئەوە دەخوازێت لێی پرس بەلایەنی پەیوەندیدار بكات بۆ تەئكیدكردنەوەی زانیارییەكانی، لەكاتێكیشدا كەئەم زانیارییانە رەتدەكەینەوە، پێمان ناخۆشە كە ساڵح قەلاب بەبێ ئەوەی سەردانی كوردستان بكات و ئاگاداری وردەكارییەكانی بارودۆخی سیاسیی كوردستان بێت، ئەو بوختانانە لەڕۆژنامەو لەمیدیای سەنگینی عەرەبیدا بڵاودەكاتەوە.
وتەبێژێك بەناوی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
12/3/2015