نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە باوەڕی وایە کە،داعش دراوسێیەكی ترسناكە و تا زوو دەست بە راماڵینیان بكرێت درەنگە؛ئەو دەڵێ،ناكرێت بۆ ماوەیەكی زۆر داعش بمێنێتەوە و لە هێرشكردن بۆ سەر هێزی پێشمەرگەش بەردەوام بێت.
زەعیم عەلی،بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە،لە لێدوانێكدا بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:داعش دراوسێیەكی ترسناكە و تا زوو دەست بە راماڵینیان بكرێت درەنگە، ناشكرێت بۆ ماوەیەكی زۆر داعش بمێنێتەوە و لە هێرشكردن بۆ سەر هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
زەعیم عەلی كە لەهەمان كات ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە وتیشی”پێشمەرگە ناوچەیەكی زۆری لە داعش وەرگرتووەتەوە و بەردەوامە لە هێرشكردن بۆ هەندێك ناوچەی دیكە، بەڵام ئەمەیش مانای ئەوە نییە كە داعش بە تەواوی بێهێز بووە، چونكە هێشتا چەك و تەقەمەنیی زۆریان ماوە لە شەڕەكاندا بەكاریان بهێنن”.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە ئەوەیشی خستە ڕوو، پێشمەرگە هەندێك هاوكاریی پێ گەییشتووە، بەڵام بۆ ئازادكردنەوەی مووسڵ یان تەواوی ناوچەكە لە داعش، دەبێت بیر لە هاوكاریی تەواوی پێشمەرگە بكرێتەوە.
زەعیم عەلی دەشڵێت:ئەگەر بڕیار بێت مووسڵ ئازاد بكرێت و پێشمەرگە بەشداری بكات، ئەوا دەبێت بەرنامەی تایبەت لەو بارەیەوە هەبێت.