هاوار تەیب : کچێک لەباران

0

هاوار تەیب : کچێک لەباران

کچێک
وه‌ک نمه‌ی باران دێت و
له‌په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیاییم ده‌دا و
ئاشنام ده‌کاته‌وه‌ به‌خۆی!!

کچێک..
له‌شکۆفه‌ی وه‌رزی ئه‌ویندا
ئه‌مباته‌وه‌ نێو حه‌سره‌تییه‌کانی خۆی و
خه‌رقی جیهانی مه‌ست بوون و
لێک ئاڵانم ئه‌کا.

کچێک
 له‌نه‌شئه‌ی خه‌یاڵا
خه‌ریکی پڕکردنی ره‌نگه‌
کرسیتاڵییەکانی ژیانه‌ و
هه‌تاو دڵی بۆ راده‌خا.

کچێک
بیره‌وه‌رییەکانی
له‌سه‌ر ده‌روونی ئاو ده‌نووسیه‌وه‌
تا هیواکانی له‌نێو ده‌ریا بچنێته‌وه‌…

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com