ئاژانسی پاراستن و پۆلیس باندێكی كچ فرۆشتنی عەرەب ئاشكرا دەكەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر،رایگەیاند بە ھەماھەنگی نێوان ئاژانسی پاراستنی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی هەولێر باندێکی کرین و فرۆشتنی ئافرەتانیان دەستگیرکردوە.

كاروان عەبدولكەریم وتەبێژی پۆلیسی هەولێر،لەپەیجی تایەبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی روونكردنەوەیەكی بەناونیشانی(دەستگیرکردنی باندێکی کڕین و فرۆشتنی کچان)بڵاوكردوتەوەو لەبەشێكی هاتوە: بە ھەماھەنگی نێوان ئاژانسی پاراستنی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی هەولێر باندێکی کرین و فرۆشتنی ئافرەتان دەستگیرکران.

لەبەشێكی تری روونكردنەوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو: دوای بەدواچوونێکی وورد بۆ ئەم بابەتە گرنکە کە ئەویش مامەڵە کردنە بە کڕین و فرۆشتنی کچان، توندرا باندێک دەستگیربکرێن کە لە (٥) ئافرەت پێکھاتبوون کە بەرەگەز عەرەبن ، دوای لێکۆلینەوە دەرکەوت کەوا ئافرەتێکی تۆمەتبار کە سەرپەرشتیان دەکات بە ناوی (ن.س.ش)، تەمەن (٤٥) ساڵ، پیشەی سەرپەرشتیکردنی باندی کڕین و فرۆشتنی کچان و کاری لەشفرۆشیە.

ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە

 دەستگیرکردنی باندێکی کڕین و فرۆشتنی کچان

بە ھەماھەنگی نێوان ئاژانسی پاراستنی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی هەولێر باندێکی کرین و فرۆشتنی ئافرەتان دەستگیرکران.

دوای بەدواچوونێکی وورد بۆ ئەم بابەتە گرنکە کە ئەویش مامەڵە کردنە بە کڕین و فرۆشتنی کچان، توندرا باندێک دەستگیربکرێن کە لە (٥) ئافرەت پێکھاتبوون کە بەرەگەز عەرەبن ، دوای لێکۆلینەوە دەرکەوت کەوا ئافرەتێکی تۆمەتبار کە سەرپەرشتیان دەکات بە ناوی (ن.س.ش)، تەمەن (٤٥) ساڵ، پیشەی سەرپەرشتیکردنی باندی کڕین و فرۆشتنی کچان و کاری لەشفرۆشیە.

دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە تاوانەکەی کە ھەڵساوە بە کرینی دووکچ لە رێگای ھاورێیەکی لە شاری بەغداد کە یەکێکیان تەمەنی (١٥) ساڵە، بە (١٠)وەرقە کریویەتی و ئەوی تریش تەمەنی (١٦) ساڵە بە (٣٨) وەرقە کریویەتی، دوای ھێنانیان بۆ شاری ھەولێر لە رێگای ناسنامەی ساختە کە لە بەغدا بۆیان دروستکراوە یەکێکیانی بە ناوی (ب.ع.ع)کردووە بە کچی ئەوی تریانی کردووە بە خوشکی بە ناوی (ا.ا.ع)، سەرەتا گومانی دەزگا ئەمنییەکان بەھۆی ناسنامەکەیان بوو.

دواجاریش ئەم ئافرەتە دانی بەوە ناوە کە دوای ئەوەی لە شاری بەغدا ئەو ئافرەتانەی ھێناوە بۆ شاری ھەولێر مەبەستەکەی ئەوەبووە کە کاری لەشفرۆشیان پێ بکات، یاخود مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکات، ھەروەھا نە ھێشتنی تاوان گومانی لەدوو کچەکەی تریش ھەیە کە بە گوتەی سەرپەرشتەکەیان ئەلێت کەوا ئەوانە کچی خۆمن، بەڵام نەھێشتنی تاوان گومانی لە دوو کچەکەی تریش ھەیە کە ھاوشیوەی دووەکەی تربن.

دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم بابەتە و بەرێز دادوەر بریاریدا بە بەندکردنی ھەر پێنچ ئافرەتی سەرەوە بە پێی مادە (٤/٣) بغا‌و، لە یاسای سزادانی عێراقی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com