نوچەنێت
لەدواین کاری هونەری خۆیدا، هونەرمەندی ئاوازدانەری کورد، هەڵکەوت زاهیر بەبەرهەمێک رێز لەرۆحی شەهیدانی کوردستان دەنێت، ئاشکرای دەکات، بەم نزیکانە ئەو بەرهەمە بڵاو دەبێتەوە.
هەڵکەوت زاهیر جگە لەوەی بەڕێگای هونەرو ئاوازەکانی، رۆحی عاشقان پاراو دەکات و بۆ هەموو تەمەنەجیاوازەکان، کارو بەرهەمی بەپێزی هەبووە، لەبۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانی و کۆمەڵایەتییەکانیشدا بێ بەرهەم نەبووە.
ئیستا کەپێشمەرگەی کوردستان لەسەنگەردان، هەڵکەوت زاهیر لەپشتەوەی سەنگەرەکان، خزمەت بەناوی شەهیدەکانی پێشمەرگە دەکات، و پێیان دەڵێت، ئێوە هەمیشە لەرۆحماندا زیندوون، و بەنەمری دەمێننەوە.
لەدواین کاری هونەری خۆیدا، هەڵکەوت زاهیر دەیەوێ، ئەرشیفی قارەمانێتی شەهیدەکانی کوردستان بکات، و لەڕێگای هونەرەوە پێزانینی زیاتر بۆ گیانفیدایی ئەوان لەناو هەموو ماڵێکی کوردستان و گەنجانی وڵاتدا بخولقێنێ.
لەبارەی شەهیدانی کوردستانەوە، هەڵکەوت زاهیر دەڵێت” شەهیدەکانی کوردستان، لەڕێیەکی هێندە پیرۆزدا شەهید دەبن و هێندە بەقارەمانی گیان دەبەخشنە وڵات، شایەن بەوەن، هەمیشە گۆرانی بۆ رۆحی بەرزیان بچڕین، شانازییان پێوە بکەین”.
هەر بۆیە ئەو ئاوازدانەرەی کورد، دواین بەرهەمی هونەری خۆی تایبەت دەکات، بەڕێزگرتن لەشەهیدانی کوردستان.
لەبارەی ئەو بەرهەمەوە، رایدەگەیەنێت، بهمنزیكانه بهرههمێكی نوێی نیشتمانی به دهنگی هونهرمهند شانیا بڵاودهكاتهوه، ئەو بەرهەمەش بەگوتەی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بۆ “شههید هوجام و ههر سێ برا شههیدهكه و سهرجهم شههیدانی كوردستانه” کە له تێكستی د. ئاراس عهبدولكهریم و دهرهێنانی شۆڕشڤان و میلۆدی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر خۆیەتی.