نوچەنێت.knn:
هێزی پێشمه‌رگه، هێرشێكی نوێیی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له باشوری كه‌ركوك، ده‌ستپێكردوه و تائێستاش گونده‌كانی نه‌هره‌وان‌و موڕه و مریه‌م به‌گ و ڕه‌شاد كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ش داوا له گوندنشینان ده‌كات، هاوكاریی پێشمه‌رگه بكه‌ن له وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردووی هێزی پێشمه‌رگه له باشووری شاری كه‌ركوك بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه، هێرشێكی نوێیی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش، ده‌ستپێكردوه‌و له‌ئێستاشدا، گونده‌كانی نه‌هره‌وان‌و موڕه و مریه‌م به‌گ و ڕه‌شاد، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامدایه و تیرۆریستانیش به‌ره‌و حه‌ویجه هه‌ڵدێن و چه‌ندینیشیان لێ كوژراون.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا – فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه، داوا له گوندنشینانی باشووری كه‌ركوك ده‌كات، هاوكاریی پێشمه‌رگه بكه‌ن و دژی داعش ڕاپه‌ڕن و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكه‌ن و پێشمه‌رگه سه‌رو ماڵیان ده‌پارێزێت.
وتیشی “تیرۆریستان به‌ته‌واوی لاواز بوون و توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان نه‌ماوه”.