نوچەنێت.هه‌ولێر
وه‌زیری كوشتوكاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دیدارێكدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پڕۆژەیەکیان لەرێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگرتووەو لەداهاتوودا کاری لەسەر دەکەن.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌پۆستێكدا كه له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردوه‌ته‌وه، نوسیویەتی:شاندێکی وەزارەت سەردانی کاک نەوشیروان مستەفامان کرد‌و، هەندێ گفتوگۆمان دەربارەی کەرتی کشتوکاڵ کرد، لە ساڵی (٢٠١١) بەڕێزیان پڕۆژەیەکی نایابیان پێشکەش بە پەڕلەمانی کوردستان کردبوو، بۆ زیندوو کردنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان.
وه‌زیری كشتوكاڵ دەشڵێت:لەم دیدارەدا هەندێ بابەتی گرنگی کشتوکاڵی باس کراو بڕیاروایە دیداری تری بەدوادابێت، بۆئەوەی بەوردی باسی ئەم کەرتەو گەشەپێدانی بکەن، ئەویش ئامادەیی خۆی دەربڕی و ئێمەش سوپاسمان کرد و بە پێزانینەوە سەرنج و پێشنیارەکانی وەردەگرین”.