ئوسامه جه‌میل: ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌موو كارته‌كانی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌كار هێنا
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئیتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵنه‌وشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه لاواز بووه، سه‌باره‌ت به باروجۆخی ئێستای هه‌ێمیش وتی “ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌موو كارتێكی خۆیان به‌كار هێنا له‌به‌رانبه‌ر یه‌كدا”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه تاڵه‌بانی به‌ڵنێنی پێداون، مانگی جارێك له‌گه‌ڵییان كۆبێته‌وه، وتی “ئیتئیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تا ئێستا ماوه، تا ئێستا له ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كگرتوو هیچ شتێك بۆ ئێمه نه‌هاتووه، كه پێمان بڵێت له‌و ئیئتیلافه بكشێنه‌وه و نه‌مێنن، دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا كه دوا دانیشتمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌و قه‌ناعه‌ته درووست بوو كه جارێك بمێنینه‌وه، بۆیه شتی وامان نه‌بیتستووه، جار جار پێكه‌وه دانیشتن ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ئیئتیلافه زۆر به‌هێز نیه له به‌غدا”، له باره‌ی هۆكاری لاوازییه‌كوه وتیشی “ره‌نگه له ئیهمالی خۆمان بێت، په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه‌وه نیه، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وا بووه، ئه‌وه نمونه‌ی ساڵێكه ئێمه له به‌غداین، به‌ڵام تا ئێستا كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كاندا نه‌كردووه و له نزیكه‌وه یه‌كمان نه‌بینیووه، تا ئێستا ئه‌و ئیئتیلافه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دانیشتنی نه‌كردووه، تا ئێستاش یه‌ك دانیشتنمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڵێنید\ كه مانگی جارێك دانیشتن ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌و دانیشتنه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار 15 رۆژ ده‌بێت ئه‌و دانیشتنه‌مان سازكردووه له‌گه‌ڵی”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌خنه له بڕینی بودجه‌ی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌گرێت و پێیوایه، نه‌ده‌بوو بڕیاری له‌و شێوه‌یه بدرێت، وتی “بودجه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به بڕیارێكی حیزبی بڕاوه، چونكه دكتۆر به‌رهه‌م وتویه‌تی، وه‌زیره‌كانی پارتی و یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوایان كردووه بودجه ئه‌و لایه‌نانه ببڕدرێت، بۆیه بڕیومه، من پێموانیه ئه‌گه‌ر حیزبێك حیزبایه‌تی بكات، نابێت پشتی بشكێت بۆ بودجه، چونكه هێشتا بودجه نه‌بووه، ئه‌و حیزبانه هه‌بوون و به‌ده‌وامیش بوون، راسته كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه ئه‌وه نیه كه باره‌گایان دابخه‌ن و بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، دواتر مادام ئه‌وانیش ئۆپۆزسیۆنن و به‌رانبه‌ره‌كه‌شی ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر یه‌كه و كارته‌كانی خۆی به‌كارهێناوه، بۆیه یه‌كێك له كارته‌كانی ده‌سه‌ڵات بڕینی بودجه‌یه، كه وه‌ك فشارێك دایده‌نێن له‌سه‌رییان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵییان دابنیشن و بگه‌نه چاره‌سه‌رێك، هه‌رچه‌نده بڕینی ئه‌و بودجه‌یه به شتێكی باش نازانم، چونكه یاسای حیزبه‌كان هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی ئه‌و یاسایه بودجه دراوه به حیزبه‌كان، كه‌واته‌ده‌بێت بپرسین ئه‌و بودجه بڕینه یانی چی، به‌راستی عه‌یبه‌یه”.