نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری نه‌هره‌وان له باشووری كه‌ركوك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌ویدان و ژماره‌یه‌ك گوندیان كۆنترۆڵكردووه.
موقه‌ده‌م سه‌ردار ئه‌حمه‌د ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان به ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی راگه‌یاندوه:له به‌یانی ئه‌مڕۆوه 12-3-2015 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌هره‌وان له باشووری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كی زۆر گوندیان كۆنترۆڵكردووه، هه‌روه‌ها به درێژایی نێوان پردی نه‌هره‌وان هه‌تا پردی ره‌شاد-یشمان پاككردووه‌ته‌وه له تیرۆرستانی داعش.
وتیشی: له ئێستاشدا له‌هه‌وڵداین بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی تری دوای ئه‌و دوو پرده، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌كا تیرۆرستان له‌دوای خۆیان بۆمبیان به‌جێهێشتبێت، بۆیه كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه به هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له پێناو ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانمان سه‌لامه‌ت بن.