ئەمینداری یەكگرتوو: پرۆژەی دابین كردنی ئاسایشی فكرییمان هەیە دژ به‌داعش

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئه‌مینداری یه‌كگروو رایگه‌یاند، پرۆژەی دابین كردنی ئاسایش فكری بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین و دەبێت لە ئاسایشی فكریەوە دەستی پێ بكەیین بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش.

سایتی فەرمی یەكگرتوو بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌لە درێژەی دیدار و كۆبونەوەكانی دا، ئەمرۆ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی مامۆستا محمد فرج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی شاری هەولێر و دەوربەری رایگەیاندوە:لە مێژوشدا هەوڵی بێ وچان هەیە كە پایەی راستەقینەی ئیسلام بشێوێندرێت و ئەمرۆش داعش نمونەیەكی تری ئەم زنجیرەیە و ئەركی ئێمە و زانایانی دڵسۆزە كە ئەو راستیە بۆ خەڵكی كوردستان و مرۆڤایەتی رۆشن بكەینەوە و ئێمەش پرۆژەی دابین كردنی ئاسایش فكری بە ئەركی سەرچانی خۆمان دەزانین و دەبێت لە ئاسایشی فكریەوە دەستی پێ بكەیین و یەكگرتووش لەو كارەیدا بەردەوام دەبێت بۆ نوەی نوێ و ئەركی ئەمرۆی لە پێشینەكنە.

هەروەها ئەمینداری یەكگرتوو داوای لە زانایان كرد كە پێویستە سوود لە هەردوو زانستنی دەرونناس و كۆمەڵناسی وەربگرن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و گۆرانكاری بێ رەچاوكردنی بنەما زانستیەكانی ئەم دوو زانستە ئەستەمە بتواندرێت چاكسازی و پێگەیاندن و گۆرانكاری و بەرەو پێشچون بەدەست بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com