نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یان هه‌ڵنه بژاردنه‌وه‌ی قسه‌ی ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانه.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی شرۆڤه‌ی ڕاگه‌یاند” هه‌ڵبژاردنه‌وه یان هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی مسعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جارێ ته‌نها قسه‌ی ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانه”.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت” جاری ئه‌و بابه‌ته باس نه‌كراوه له چوار چێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و قسه‌ی ئه‌وتۆی له‌سه‌رنه‌كراوه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر گفتووگۆیه‌كیش كرابێت ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كاندابووه “.
به‌پێ ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یاساكه‌ی 30ی حوزه‌یرانیش ویلایه‌ته‌كه‌ی بارزانی له 18-8-2015 كۆتایی دێت و جارێكی تر مسعودبارزانی بۆی نیه‌ی خۆیی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێرێته‌وه.