نوچەنێت.هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه و دەڵێت، ڕۆڵی پێویستی خۆمان ده‌بێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه”حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ته‌واو له هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك، ئاماده‌یه“.
دزه‌یی وتیشی”حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له دوایین هه‌نگاوی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ده‌كات كه تیایدا ده خاڵی تایبه‌ت بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پرۆسه‌كه خرانه ڕوو و داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه هاوكار و پشتیوانی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری بووه، بۆ له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی پێویستی خۆی ده‌گێڕێت“.