ئاشتی هەورامی: لە 97% پابەندبووینە بە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا

0

نوچەنێت.رووداو:
وەزیری سامانە سرووشتییەکان، لە کاتی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی سێیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، هەموو وردەکارییەکانی هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوتمان ئاشکراکردووە.

ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی:” دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر هەموو سێکتەرەکان هەبووە”.

هەورامی گوتیشی:”ئێمە لەگەڵ بەغدا سەرەتا لەسەر 370 هەزار بەرمیل نەوت رێککەوتین، تاوەکو کێشە تەکنییەکییەکان چارەسەر دەکەین، توانیشمان جارێکی دیکە نەوتی کەرکووک رەوانەی بازاڕەکان بکەینەوە”.

وەزیری سامانە سرووشتییەکان راشیگەیاند:” لایەنێک دەیەوێت کێشە بۆ رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا دروست بکات، ئێمە نازانین بۆ دوای پابەندبوونیشمان بە رێککەوتنەکە هەر سزادەدرێین”.

لە وەڵامی وەزیری نەوتی عێراق کە پێی وابوو، هەرێمی کوردستان سەدا 40ی رێککەوتنەکەی جێبەجێکردووە، ئاشتی هەورامی گوتی:” من هاوڕانیم لەگەڵ ئەو داتایانەی عادل عەبدولمەهدی باسیدەکات و لە سەدا 97 پابەندبووینە بە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا، لەسەرەتاوە 150 هەزار بەرمیلە نەوتەکەمان هەناردەکردووە، لەمانگی کانوونی دووەمیش هەناردەکردنی نەوتمان زیادکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com