وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق: هه‌رێم له‌ %40 رێككه‌وتنامه‌ی‌ جێبه‌جێكردووه‌

0

نوچەنێت.خه‌ندان:

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌ میانی دیبه‌تێكدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عیراق و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كه‌م رۆژی دیداری‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ % 40 رێككه‌وتنامه‌ی‌ هه‌ولێر و به‌غدای‌ جێبه‌جێكردووه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌ دیداری‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند: “حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ مانگی‌ كانونی‌ دووه‌م 380 به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كردووه‌، به‌ڵام 135 به‌رمیل به‌ ئێمه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌مانگی‌ شوبات 436 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام 360 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ ئێمه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ “.

وتیشی‌:” حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ % 40 رێككه‌وتنامه‌ی‌ هه‌ولێرو به‌غدای‌ جێبه‌جێكردووه‌”.

عادل عه‌بدول مه‌هدی‌، وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: “هۆكاری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌ولێر و به‌غدا نه‌بونی‌ یاسای‌ نه‌وت و غازه‌، پێویسته‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسای‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی‌ نه‌وت دابنرێت”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو:” ئێمه‌ وه‌ك كڕیارێكی‌ نه‌وت سه‌یری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناكه‌ین، هه‌میشه‌ به‌غدا گرنگترین پایته‌خت ده‌بێت بۆ كورد”.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ 11ی ئازاری 2015 سێیه‌مین دیداری سلێمانی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق – سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی به‌شداریان تێداكرد و بڕیاره‌ سبه‌ینێش 12ی ئازار رۆژی دووه‌می دیاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com