نوچەنێت.هه‌ولێر:
هەرچەندە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی مانەوەی مەسعود بارزانی بۆ ئێستای کوردستان بە پێویست دەزانێت،بەڵام وتەبێژی ئەو حزبە دەڵێت،ئەو پرسە پەیوەستە بە پرسی هەمواركردنەوەی رەشنوسی دەستورەوە و، دەبێت لایەنەكان لە سەر ئەوە پێشتر پیكبێن”.
محەمەد حەكیم، وتەبێژی فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی بە ماڵپەری حزبەكەی راگەیاندووە”ئیستا گفتۆگۆی فراكسیونەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە سەر ئەو بابەتەیە و، ئەو كات پرسی سەرۆكایەتی هەریمیش دێتەپیش بەڵام بەبێ ڕیكەوتن لە سەر رەشنوسی دەستور، ناكرێت باس بە تەنها لەم پرسە بكریت و، دیارە ڕای ئیمەش لەگەل سیستەمی پەرلەمانیه” .
ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه”كۆمەڵی ئیسلامیی بۆ دریژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی پێشوەختی نیه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌وترێت كۆمه‌ڵ و پارتی به نهێنی ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵ ڕازیه به درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاشكرایده‌كات”هیچ ڕێكەوتنێك لەگەڵ پارتی لە ئارادا نیه، ئیمە گلەیی جێبەجێ نەكردنی ڕێكەوتنی كۆمەڵ وپارتی دەكەین سەبارەت بە بەشداریمان لە كابینەی نێچیرڤان بارزانی كە تاكو ئیستا بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە، هەروەها سەبارەت بە بەشداریمان لە كابینەی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیش هەندێ بەڵێنی تر دراوە ئەویش جێبەجێ نەكراوە ئەمانە كۆمەڵی ئیسلامیی نیگەران كردوە بە ڕاستی”.
محه‌مه‌د حه‌كیم ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت “بۆ پرسی ده‌ستور و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم گفتوگۆ له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیَۆنه‌كان ده‌كه‌ین به پارتیشه‌وه،”
ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه “له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نیش كه پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوین، یه‌كهه‌لۆێستین و پێكه‌وه پاكیجمان بیشكه‌ش كردوه و، ئیمه پێمان باشه بۆ هه‌ردوو بابه‌ته‌كه پێنج فراكسیۆنه سه‌ره‌كیه‌كه بگه‌نه سازانی نیشتمانیی”
ئەم هەڵوێستەی وتەبێژەكەی كۆمەڵ لە كاتێكدایە پێشتر مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتبووی: “لەو قۆناغەی ئێستادا مانەوەی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان زەرورە”.