نوچەنێت.رووداو:
د.عەبدوللەتیف، کە بە رێبەری سەلەفییەكانی کوردستان ناسراوە باس لەو هۆكارە دەكات، كە رێگرە لەوەی وەك بەشێك لە مامۆستایانی سەلەفی بۆ پشتیوانی پێشمەرگە سەردانی بەرەكانی شەڕ دژی چەکدارانی داعش بكات.
د.عەبدوللەتیف ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئەو هۆكارە رووندەكاتەوە، كە رێگرە لەوەی بچێتە بەرەكانی شەڕ و لە نزیكەوە پشتیوانیی خۆی بۆ شەڕی پێشمەرگە دەربڕێ دژی داعش. لەو بارەیەوە دەڵێ: “بەهۆی ئەوەی بە بەردەوام لێدوان و نووسینم دژی داعش بووە، ئەوان زۆر رقیان لەمنە، بچمە هەر بەرەیەكی شەڕ ئەگەر سەدان كەسی خۆیان بەكوشتدابێت هێرش دەكەن، بەوجۆرەش زیان بە پێشمەرگە دەگات، لەبەر ئەوە ناچم بۆ بەرەكانی شەڕ”.
ئەو مامۆستا سەلەفییە دەشڵێ “لەگەڵ چەندین مامۆستای بەڕێز راوێژم كردووە، کە ئەوانیش پێیانوایە نەچوونم باشترە لە چوونم، لەگەڵ ئەوەشدا دەستخۆشیم لەو مامۆستا سەلەفییانە كردووە كە سەردانی بەرەكانی شەڕیان كردووەو پشتگیریی خۆیان بۆ پێشمەرگە دەربڕیوە”.
د.عەبدولتیف ئەحمەد لەساڵی 1969 لەدایكبووەو بە رێبەری سەلەفییەكان دەناسرێ. ئەو لە شاری بەغدا زانكۆی تەواوكردووەو لە زانكۆی شاری تكریتیش ماستەرو دكتۆرای بەدەستهێناوە، ئێستاش لەمزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی پێشنوێژ و وتارخوێنە.