نوچەنێت.خەندان:
به‌رهه‌م ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت”هیوادارین باسێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت و هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی تیادا چارهسهركرابێت و پارێزراو بێت، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بودجه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك.
له ده‌ستپێكی دیداری سلێمانی كه ئەمڕۆ ئێستا له زانكۆی ئه‌مریكی عیراق _سلێمانی ده‌ستیپێكرد، د. به‌رهه‌م ساڵح سەرۆكی زانكۆكە وتی”پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و قوربانیش ده‌دات، هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی تری عیراق ئێستا له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگن دژ به‌م مرۆڤكوژانه‌ی داعش”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”داعش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی به‌رجه‌سته‌كراو نه‌ك ته‌نها بۆ عیراق و ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵكو بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان مه‌ترسییه، به‌ستنی ئه‌م دیداره له‌م كاته‌دا كه باس له پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، پێگه‌ی كوردستان و پێگه‌ی عیراق ئایندهی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی بۆ ئه‌م پرسه ده‌بێت”.
د.به‌رهه‌م وتیشی”ئه‌مڕۆ 11ی ئازاره، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی 11 ئازار له‌نێوان شۆڕشی كورد و حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عیراق هاته‌ئاراوه، كه به‌پێی ئه‌وه ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان سه‌لمێنرا، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا 45 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئێستا بنه‌ماكانی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بووه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك بڵێن ساڵ به ساڵ كێشه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی رۆیشتوون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”ئه‌مڕۆ به‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه گه‌وره‌یه‌ی عیراق و هه‌رێم، به‌بوونی ئه‌م هه‌موو شاره‌زایه، هیوادارم باسێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت و هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی تیادا چارهسهركرابێت و پارێزراو بێت، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بودجه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك”.