نوچەنێت.هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست و، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت “ئاگادارم له مه‌عه‌سكه‌ره‌كانی ته‌لعه‌فه‌ر فڕۆكه‌ی سه‌ربازی و بارهه‌ڵگر ده‌نیشێته‌وه بار بۆ (داعش) داده‌گرێت! فڕۆكه‌ی وام بینیوه له مریه‌م به‌گی كه‌ركووك باری بۆ (داعش) خستووه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نبار و جه‌له‌ولاش ئه‌مه رووی داوه”
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی ڕاگه‌یاندووه “ته‌نها فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی عێراق و ئه‌مریكا ده‌توانن له خاكی عێراق بنیشنه‌وه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه ته‌نانه‌ت عێراق بۆ خۆیشی هاوكاریی (داعش) ده‌كات”
ئاشكراشیده‌كات “هه‌شت مانگه حكوومه‌تی عێراقی هه‌موو 29 ی مانگێك پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ پارێزگای موسڵ ده‌نێرێت! به‌هۆی ئه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه له شه‌ڕدایه، كه‌چی مووچه بۆ ئێمه نانێرن؟ به‌ڵام بۆ داعشی ده‌نێرن”
محه‌مه‌د جاجی مه‌حمود پێشیوایه ئه‌مریكا ڕێگانادات هێرش بكرێته سه‌ر شاری موسڵ و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ هێرشی سه‌ربازی تا موسڵ بكه‌ن، ئه‌مریكا قبوڵی ناكات، چونكه جارێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه”
سه‌باره‌ت به بازرگانی چه‌ند به‌رپرسێكی كورد له‌گه‌ڵ داعش سكرتێری حزبی سۆسیالیت ئاشكرایده‌كات “له‌ناو ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (نه‌وت، ئازوقه، كارتی ته‌له‌فون) ده‌چووه ناو ڕیزه‌كانی (داعش)، دیاره ئه‌وه‌ش بازرگانی بووه، ئێستاش بارزگانی له‌گه‌ڵ (داعش) ده‌كرێت”
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه “چه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره تێوه گلاون به كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ (داعش) پێویسته به‌دواداچونی ورد بۆ ئه‌وه بكرێت، به‌ڵام من وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌ش بكرێت، پێم وانییه ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن، چونكه دواجار ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێَكی فه‌قیر و بێ ده‌سه‌ڵاتدا، خۆشیان وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن”