بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ عاقڵ نییە و نەزانە

0

نوچەنێت.تایبەت:

دوای ئەوەی سەرۆكی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ رەخنەی لە ئاسایشی هەولێر گرت كە رێگیریان لێدەكات سەردانی زیندانیەكان بكەن،بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر،تایبەت بە نوچەنێت دەڵێ شتی وانیە و ئەو پیاوە عاقڵ نییە و نەزانە.

پاش ئەوەی سۆران عومەر،سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان،لە لێدوانێك بۆ دەزگایەكی راگەیاند وتی”دەتوانم ڕۆڵی ئاسایشی سلێمانی بەباشی ناوببەم لەوەی کە هەرکات لیژنەی مافی مرۆڤ بیەوێت سەردانی گرتووخانەکانی ئاسایشی سلێمانی بکات دەست نانێن بە ڕومانەوە و دەتوانین ئاگاداری بارو دۆخی زیندانیان بین لە سلێمانی،بەڵام زۆر بەداخەوە ئاسایشی هەولێر ڕێگەمان نادەن ئاگاداری زیندانییەکانی ژێر دەسەڵاتیان بین،چونکە دەترسن لە ئاشکرا بوونی کاری ناڕەوایان بەرامبەر زیندانییەکان”.

لەوبارەیەوە تاریق نوری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی” شتی وانیە،سۆران عومەر جارێك نەهاتوە بۆ ئاسایشی هەولێر تاوەكو رێگەی لێگرابێت“.

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر وتیشی”سۆران عومەر كابراێكی نەزانە و هیچی تر نییە،ئەگەر عاقڵ بوایە دەبوو جارێك بێت ئەگەر رێگریمان لێكردبا با ئەوكاتە ئەو قسانەی بكردایە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com