گەڕانەوەی موچەی بڕاوی خاوەن پێداویستیە تایبەكان لەسەر ئیمزای وەزیری دارایی ماوە

0

نوچەنێت.تایبەت:

بەرێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر،تایبەت بەنوچەنێت دەڵێت بڕیارەكەی وەزیری پێشوی كار زۆر هەڵە بوو بۆ دوبارە پێكردنەوەی لیژنە بەخاوەن پێداویستیە تایبەكان و ئیستاش گەڕانەوەی موچەكەیان لەسەر ئیمزای وەزیری دارایی ماوە.

 

ژمارەیەك خاوەن پێداویستی تایبەت لە نامەیەكدا كە تایبەت بۆ سایتی(نوچەنێت)یان ناردوە دەڵێن”پێش زیاتر لە دوو ساڵ دووبارە لیژنه به هەموو كەم ئەندامان كرایەوە ئەوكات ئاسۆس نەجیب وەزیری كارو كارزباری كۆمەڵایەتی بوو لیژنه راست و چەپ موچەی هەزاران كەم ئەندامی بری كە بەشێكی زۆری به ناحەق بوو دواتر ئێمه داوامان كرد دووبارە لیژنه بكەینەوە وەزارەتی تەندروستی و كار هه ماهەنگیان كرد بریاری دووبارە كردنەوەی لیژنەمان وەرگرت ئێستا زیاتر له ساڵێك و دوو مانگە به بریاری لیژنه موافقەمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی موچەكانمان بۆ بگێرنەوە كەچی تاكو ئێیستا ئاماده نەبوونه چۆون موچەكانیان بری ئێیستاش ئەو حەقەمان بدەنەوە“.بەرێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتیش ئەو زانیارییانە پشت راست دەكاتەوەو دەڵێت خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەیانین.

لەوباریەوە دكتۆرە رۆزە عەبدوڵڵا بەرێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئەوە بڕیاری وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بوو، ڕیارێكی زۆر هەڵەش بوو،تۆ ناتوانیت بیست هەزار سی هەزار كەس بەبێ هیچ سیستەمێك هەمووی پێكەوە بڕیارێكیان بۆ دەربكەیت و بڵێت دەبێت دوبارە لیژنەی پزیشكی بكەنەوە،بەشێك لەوانە موستەحەقن و پێویستیان بە لیژنەی پزیشكی نییە،وەزیری ئەوكات دەیتوانی لەسەر ئەساسی گومان كە لەكێ هەیە و لە چ سنور و شارێكە ئەو بارنامەیە بۆ ئەوە دابنێت نەك بۆ كۆی گشتی بڕیارێك دەربكات كە لیژنەی پزیشكیش پێ راناگات،بۆیە كۆمەڵە خەڵكێك بوونە قوربانی،بەڵام ئێمە لە شاری هەولێر لێنەگەراین مافی ئەو خەڵكە بفەوتێت و ئێستا خەریكی كارەكانیان ئەوانەی دوبارە لیژنەی پزیشكیان كردبۆوەو موستەحەق بوون موچەكەیان وەرگرتوەتەوە،ئەوانی تریش رێژەیەكی زۆر كەمیان ماوە و ئێستا هەموویان مامەڵەكانیان تەواو بووە بەڵام لەبەر ئەو قەیرانە دارایە ئێستا مامەڵەكانیان راگیراون“.

لەبارەی ئەوەی كەی موچە وەردەگرن ناوبراو وتی”مامەڵەكانیان تەواو بووەو چاوەری وەزیری داراین كەواژومان بۆ بكات تامامەڵەكانیان بەڕێ بكرێت“.

بەرێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر وتیشی”ئەو لیژنەیە هەموو رۆژێك دانەنیشتوە تا خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ببینێت رەنگە لە هەفتەی دوو رۆژ دانیشتبێت،بۆیە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان كاتیكی زۆریان لەوێ رۆشتوە و بابەتەكەیان بەیەكلای نەكراوەی ماوەتەوە لە نێوان ئەوەی كە دوبارە بچنەوە ناو لیژنە و نەچنەوە“.

راشیگەیاند”كە ئەوان لەهەولێر خەڵكێكان بەر ئەو بریارە كەوتوەو بونەتە قوربانی بەڵام ئێستا رۆژانە كاریان بۆ دەكەن گەر بزانین بە فعلی لەپاش ئەوەی لیژنەی كردوتەوەو موستەحەقە و موچەی بڕاوە و نادرێتی ئێمە نوسراوی بۆ دەكەین و ئێستاش هەزار ناوێكمان ماوەو لیستمان بۆ كردون تەنها لەوەزارەتی دارایی ماوە كارەكەیان بڕوات تا مامەڵەكانیان بۆ رای بكرێت“.

وتیشی”ئێمە فشارمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین كات ئەو هاوڵاتیانەی موچەكانیان نەماوە یان بێ بەش بوون یان خەڵكی موستەحەق هەیە بەناحەق بەبەر ئەم بڕیارە هەڵەیەی وەزیری پێشوو كەوتوە ئێمە داوای حەقەكەی دەكەینەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com