نوچەنێت.تایبەت:
پەلەمانی عێراق بریاری مۆڵەتی بەو پەرلەمانتارانە دا كە لەبەرەكانی جەنگن و پەرلەمانتارێكی كوردیش بۆ نوچەنێت ئاشكرای دەكات كە دوبریاریان لە بەرژەوەندی پێشمەرگە چەسپاندوە.
لهدانیشتنى دوێنێ ئهنجومهنى نوێنهران،سهرۆكایهتى ئهنجومهن بڕیارى داوه مۆڵهت بهو ئهندامانه بدات كه لهبهرهكانى جهنگدان.
لەوبارەیەوە ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت زانیارییەكانی پشت راست كردوەو وتی”سەرۆكی پەرلەمان وتی دەیكەین بەئیجازە،بەڵام دواتر سیاقەی قانونی كرا و تێداهاتوە نەك ئیجازەیە بەڵكو ئەو پەرلەمانتارانە بەردەوام لەخزمەت لەناو پەرلەمان كە لەبەرەكانی شەرن“.
وتیشی”یەكەم جار ناوی پیشمەرگەی تێدا نەبوو دوامان كرد كە ناوی پیشمەرگەش زیاد بكرێت و ئەوەش چەسپا و هەر پەرلەمانتارێك لەگەڵ سوپای عێراق یا حەشدی شەعبی یان پیشمەرگەیە لەبەرەكانی شەرەو دژی داعش شەردەكات حساب دەكرێن بەوەی كەبەوردەوامن لەخزمەتن و ئەوەش بەبریار لەپەرلەمان چەسپا و ئەو بریارەش تە نها ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتەوە كە لەبەرەكانی جەنگن نەك بچێتەوە ماڵی خۆی و دابنیشت“.
ئەشواق جاف هەر لە لێدوانەكەی ئەوەشی بۆ نوچەنێت ئاشكراكرد و وتی”دواشكرا هەر پەرلەمانتارێك نیوەی موچەكەی بدات بەو هێزانەی كە شەری داعش دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لەلایەن لیژنەی دارای پێك ددەهێنرێت بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەم پارانە كۆبكرێتەوە و بدرێت بەو هێزانە“.
وتیشی”ئەوەشمان زیاد كردوە كە ئەو پارانە هیزی پیشمەرگەش بگرێتەوەو ئەوەش بەرینمای دەبێت،ئێمە وەكو كوردەكان بریارمان داوە لە نیوان خۆمان پارەكە كۆبكەینەوەو بیدەینە هێزی پێشمەرگە“.
راشیگەیاند”نابێت هیچ پەرلەمانتارێك رێگری لیبكرێت ئەگەر بیەویت بچێتە بەرەكانی شەر بۆ نمونە ئەگەر پەرلەمانتارێكی كورد بیەوێت نابیت رێگری لێبكرێت“.
لەبارەی غیابی پەرلەمانتارانی كوردیش ئەم ساڵ لەپەرلەمانی عێراق زۆرە یان كەم،جاف وتی”پەرلەمانتارە كوردەكان غیابیان نییە و بەردەوامن لەدەوامی خۆیان“.