ڤیان یوسف :پاپای ڤاتیکان، ده‌یه‌وێ به‌م ڕێگایه‌ به‌جیهان بڵێ، پێزانینی هەیە بۆ ئەو سەرکردەی کورد که‌ هیوا بۆ مه‌سیحیه‌کان دروست دەکات

0

نوچەنێت . تایبەت

ئەوەی راگەیاندنەکانی کوردستان باسیان نەکرد

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ڤاتیکان و کۆبونەوەکانی لەگەڵ پاپا، لە میدیاکانی وکوردستان وەک سەردان و کۆبونەوەیەکی ئاسایی خرایە بەرباس، هیچ کام لەمیدیاکانی کوردستان، قسەیان لەسەر کەشی کۆبونەوەکان و قسەو باسەکانی نێوان پاپاو بارزانی نەکرد، لەکاتێکدا لەو سەردانەدا لەپێشچاوی کامێراکان، پاپا داوایەکی لەبارزانی کرد، کە قسەو خوێندنەوەی زیاتر لەپرسە سیاسییەکانی جیهان هەڵدەگرێت.

دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ 2015/3/2، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌ لایه‌ن قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فرانسیسه‌وه‌ پێشواز‌ییان لێ كرا، شێوەی پێشوازی و کۆبونەوەکانی پاپای ڤاتیکان، لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێی سەرەنجی چاودێران بوو، ئەویش بەهۆی کەشی پێشوازی و کۆبونەوەکان، کە گەورەتر و دۆستانەتر، لەسەردان و کۆبونەوەکانی پێشتری ڤاتیکان خۆی دەنواند.

شێوەی کۆبونەوەو پێشوازیی پاپا لەبارزانی، وەک خانمە سیاسییەکی مەسیحی دەڵێت، لەمێژووی دانیشتنە فەرمییەکانی ڤاتیکاندا کەم وێنەیە، چونکە وەک لەراگەیاندنەکان پەخشکرا، پێشوازی و کۆبونەوەکان زیاتر لەوەی وەک پێشوازی و کۆبونەوەی فەرمی بێت، وەک سەردان و کۆبونەوەیەکی دۆستانە خۆی دەنواند.

بەبڕوای ڤیان یوسف، کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بووە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی کوردستان و ئێستا راوێژکاری پێشکەوتووە لەپەڕلەمانی کوردستان، پێشوازی گەرم و نمایشکردنی دۆستایەتی پاپا لەپێشوازیی بارزانیدا، هۆکارەکەی بۆ کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە.

ئەو راوێژکارەی پەڕلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، دەڵێت” پاپای ڤاتیکان، راستە پێگەیەکی سیاسی نییە، و پێگەیەکی هەرە بەرزی ئاینی هەیە، بەڵام بێ ئاگا نییە لەدۆخی سیاسی جیهان و هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکانی دونیا، ئەو کە رابەرایەتی مەسیحیەکانی جیهان دەکات، زۆر ورد ئاگاداری بارودۆخی مەسیحییەکانی جیهان و بەتایبەت ئەو ناوچانەیە، کە تێیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بونەتەوە، ئێستا عێراق لەشەڕێکی سەختدایە، مەسیحییەکان لەژێر هەڕەشەی پاکتاوکردنکردندان و زۆریان لێ دەربەدەرو ئاوارە بووە، بێگومان قەداسەتی پاپاش بەوردی ئاگاداری ئەو بارودۆخەیە، دەشزانێ هەڵوێست و کاری سەرکردە سیاسییەکان بەرانبەر هەوڵی پاکتاوکردنی مەسیحیەت لەم ناوچەیەدا چۆنەو چییە، لەو رێیەوە ئاگاداری ئەوەیە، نێچیرڤان بارزانی چەند خەمخۆرانە لەخزمەتی مەسیحییەکاندایە و چەند دڵسۆزانە خزمەتیان دەکات، بۆیە بە ئەرکی خۆیی دەزانێت، لەدانیشتن و پێشوازی لەبارزانیدا، زیاتر لەوەی بەفەرمی دەربکەوێت، دۆستانەو دڵسۆزانە دەرکەوێت و لەو رێیەوە پێشانی جیهانی بدات، کە ڤاتیکان، پێزانینی هەیە بۆ ئەو سەرکردە سیاسییە کوردەی، لەناو بێهوایی مەسیحیەکانی عێراق، هیوا دروست دەکات، دڵنەواییان دەکات، و لەگەڵ خەمەکانیاندایە، هەر ئەوەش وایکرد، بەشێوەیەک دانیشتن لەگەڵ بارزانی بکات، کەلەمێژووی دانیشتنەکانی پاپادا کەم وێنە بێت”.

ڤیان یوسف، زیاتریش دەڵێت”ئێمە لەکوردستان هەموومان نێچیرڤان بارزانی دەناسین، دەزانین چ پشتیوانییەکی گەورەی مەسیحییەکانە، دەزانین چەند بەدەم کێشەو داواکارییەکانیانەوەیە، لەکاتی ئەم ئاوارەبونەی مەسیحییەکاندا، بینیمان چۆن بارزانی بووەتە بەشیک لەوان، کاتێک ئاوارەبوون جەژنی لەمەسیحییە ئاوارەکان شێواند، بینیمان چۆن نێچیرڤان بارزانی، سەردانی ئاوارەکانی کرد، لەگەڵ ئەوان بەشداری جەژنی کرد، نەیهێشت هەست بکەن بێ پشتیوانن، هاوکاری کردن و دڵی مناڵەکانی خۆشکردن بەبەخشینی دیاری پێیان، خەمی ئاوارەبوونی رەواندنەوە بەجەژنکردن لەگەڵیاندا، ئەمە لای خەڵکی مەسیحی کەم نییە، لای پاپاش ئەو تێگەشتنە دروست دەکات، کە ئەگەر ڤاتیکانیش لە مەسیحییەکانی ئەم ناوچەیە دوور بێت، کەسایەتییەکی دەسەڵات بەدەست هەیە، وەک ئەوان خەم لەدۆخی مەسیحییەکان دەخوات، و هاوکارو پاڵپشتیانە، بۆیە بۆ پاپا دەبێتە ئەرک، کە جیاوازتر لەسەرکردەکانی جیهان، تەعامول لەگەڵ ئەم سەرکردە سیاسییە بکات، ئاخر سەرکردەی وڵاتێکی بێ کێشە، هەرچەند خزمەتی مەسیحییەت بکات، ناگاتە ئەوەی سەرکردەیەکی سیاسی کەوڵاتەکەی خۆشی ڕووبەڕووی چەندین قەیران بوبێتەوە، خەتەری شەڕی لەسەر بێت، بەڵام بەڕێزەوە خزمەتی ئاوارە مەسیحییەکان بکات، بێگومان پاپاش ئەوە دەزانێت، بۆیە دۆستانەو هاوڕێیانە لەکۆبونەوەکانی لەگەڵ بارزانی دەردەکەوێت، بەوەش بەجیهان دەڵێت، پێزانیمان بۆ ئەوانە هەیە، لەتەنگانەدا لەپشتی خەڵکی ئێمەن”.

پێویستی بەدوعای نێچیرڤان بارزانییە

پاپا فرانسيس لەرووى ئايينيەوە بەبەرزترين دەسەڵات و پیرۆزى مەسيحى لەجیهاندا دادەنرێـت، ئەو رێبەری رۆحی مەسیحییە كاسۆلیكەكانە كە بەپێی هەندێ سەرچاوە، ژمارەیان یەك ملیار و دوو سەد ملیۆن كەسە، ئەوان بەبڕواوە لەپاپا دەڕوانن و چاویان لەوەیە، پاپا دوعاو نزایان بۆ بکات.

بەڵام لەپێشوازی نێچیرڤان بارزانیدا، پاپای ڤاتیکان، بەجیهانی مەسیحی راگەیاند، کە ئەویش پێویستی بەدوعا و نزای کەسانێکە کەبەهۆی هاوکارییانەوە بۆ مرۆڤایەتی پێگەیان بەرزە لای خودا، و نێچیرڤان بارزانیشی بەیەکێک لەو کەسانە ناساند، کە پاپا پێویستی بەدوعاکانیەتی.

“دوعام بۆ بکە”، وشەیەکە ئاسان دێتە بەرگوێ، بەڵام کاتێک کەسایەتییەکی وەک پاپا، کە جیهان چاوی لەدوعای ئەوە، بەسەرکردەیەکی سیاسی گەنج جەڵێت” دوعام بۆ بکە پێویستم پێیەتی” زیاتر لەخوێندنەوەیەک هەڵدەگرێ.

بەبڕوای ڤیان یوسف، راوێژكاری پێشكەوتوو لە پەرلەمانی كوردستان، کەخاتوونێکی رۆشنبیر و سیاسی مەسیحییە لەکوردستان”ئەو داواکارییەی پاپا لەنێچیرڤان بارزانی، داواکارییەکی ئاوا ئاسان نییە، کەبەسەر راگەیاندنەکانی کوردستاندا تێپەڕی و قسەو شیکاری جدیان لەسەر نەکرد”.

ڤیان لەو بارەیەوە دەڵێت”پاپا گەورەترین رابەری ئاینییە لەجیهاندا، دەزانێ یەکێک لەبنەما گەورەکانی ئاین، رێزگرتنە لەئینسان و هاوکارییە بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی، دڵنیایە لەوەی هاوکاری و دەستگیرۆیی لێ قەوماوان، مەقامی ئینسان بەرز دەکاتەوە لای خودا، بۆیە کە دەبینێ لەناو بێنازی و لێقەوماندا، لەوکاتی بەهۆی دیندارییەوە، خەڵکێکی زۆری مەسیحی دەربەدەردەکرێن و هەڕەشەی مەرگیان لێ دەکرێت، کەسایەتییەکی وەک نێچیرڤان بارزانی، لەناو هەموو گرفتەکانی وڵاتەکەی خۆیدا، کات دەبەخشێ بەبەدەمەوە چوونی ئەو خەڵکە، هاوکارییان دەکات، رێزو شکۆی ئینسان بونیان دەپارزێت، نازی مناڵەکانیان هەڵدەگرێ، دەزانێت ئەوانە هۆکارێکی باشن بۆ بەرزکردنەوەی مەقامی بارزانی لەلای خودا، ئەوە من نایڵێم، هەموو دینەکان، تەئکید لەوە دەکەنەوە، کە ئەو ئینسانانەی هاوکاری مرۆڤایەتی دەکەن، و رێز لەئینسان دەگرن، لای خودا خۆشەویستن، بەبڕوای من هەر ئەوەش وا لەپاپا دەکات، دڵنیابێ لەوەی، دوعای بارزانی بەباشی دەگاتە لای خودا، بۆیە داوای لێ دەکات دوعای بۆ بکات “.

وا دەکات جیهان زیاتر بارزانی بناسن

ئەو خانمە سیاسییە، مەسیحییە، دڵنیاییە لەوەی “داوای دوعا لەنێچیرڤان بارزانی، لەلایەن قەداسەتی پاپاوە، کە ئێستا بەرزترین پیرۆزیی هەیە لەناو مەسیحییەتدا، و پەخشکردنی ڤیدیۆی ئەو داواکارییەی پاپا لەبارزانی لەماڵپەڕی فەرمیی كاسۆلیك ئۆرگ و چانێڵی فەرمی رۆم ریپۆت، کاردانەوەی گەورە دروست دەکات بەرانبەر بەبارزانی و کوردستان”.

چونکە وەک ئەو دەڵێت”ئێمە لەکوردستان هەموومان نێچیرڤان بارزانی دەناسین، دەزانین چ پشتیوانییەکی گەرەی مەسیحییەکانە، دەزانین چەند بەدەم کێشەو داواکارییەکانیانەوەیە، لەکاتی ئەم ئاوارەبونەشدا بینیمان چۆن بووەتە بەشیک لەوان، دەشزانین کوردستان چ پەناگەیەکی ئارامە بۆ مەسیحییەکانی ئەم ناوچەیە، بەڵام رەنگە زۆر لەمەسیحییەکانی دونیا ئەوە نەزانن، راستە مەسیحییە بەئاگاکانی دونیا ئاگایان لەوە هەیە، بەس مەرج نییە، خەڵکی مەسیحی لەهەموو جیهان ئاگای لەو هەڵوێستانەی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی بێت، بەڵام کاتێک پاپا بە بارزانی دەڵێ دوعام بۆ بکە، هەموو مەسیحییەت لەجیهاندا ئەو پرسیارەیان لا دروست دەبێ، دەبێ ئەم کەسایەتییە بەو گەنجییەوە ، چ کەسایەتییەکی بەرز و پاکی هەبێ؟ وا پاپا کە جیهان چاوی لەدوعایەتی، داوا لە ئەو دەکات دوعای بۆ بکات؟ بەوە ناچار دەبن بەدوای کەسایەتی بارزانیدا بگەڕێن و زیاتری لەبارەوە بزانن، بەدوای ئەوەدا بگەڕێن چییە وایکردووە لە پاپا کەسایەتی ئەم سەرکردە گەنجە ئەوەندە پاک ببینێ، کەوابزانێ دوعاکانی دەگاتە لای خودا، دڵنیام ئەوکات ئاشنا دەبن بەکەسایەتی و هاوکارییەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ مرۆڤایەتی، بۆ مەسیحییەکان لەناوچەکەیەدا کە توش بە توندتیژی و پاکتاوکردن دەبن، تێ دەگەن پشتوپەنایەکی گەورە بۆ مەسیحییەکان لەناوچەکانی مەرگدا بوونی هەیە، کە ئەو سەرکردە گەنجەیە، ئەوە دەزانن لەوڵاتە ئاگرینەکانەکاندا، جێگەیەک هەیە پەناگەی ئارامی مەسیحییە لێقەوماوەکانە، کەکوردستانە، ئەوکات نێچیرڤان بارزانی و کوردستانیش باشتر دەناسن و دەبنە پشتیوانێکی باش بۆ ئەم وڵاتە”.

ئامانجێکی تری پاپا

جگە لەوەی کە بەبڕوای ڤیان یوسف، ئەوە کەسایەتی بارزانییە وای لەپاپاکردووە، پێشوازی گەرمی لێ بکات و دوعاکانی بەپێویست ببینێ، بەڕای چاودێران، پاپا ئامانجی تریشی لەو داواکارییەو لەپەخشکردنی ئەو داواکارییە لەنێچیرڤان بارزانی هەیە.

بەبڕوای ڤیان یوسف، یەکێک لەئامانجەکانی پاپا، لەو داواکارییە، دڵنیایی دانە بە مەسیحییەکانی عێراق و کوردستان.

ڤیان دەڵێت”بەدڵنیایی پاپا دەزانێ چۆن قسە دەکات، چۆنیش قسەکانی ئاراستە دەکات، بۆیە جگە لەوەی دڵنیایە کە خودا هاوکارییەکانی بارزانی بۆ لێقەوماوان پیرۆز وەردەگرێت، و بەو هۆیەوە دوعاکانی قبوڵ دەکات، ئامانجی تریشی لەو داواکارییە هەیە، ئەوەی پێمان دەڵێ کە ئامانجی تریش هەیە، پەخشکردنی داواکارییەکەیە، خۆ ئەگەر مەبەستێک نەبوایە، ئەوە بەدڵنایی پێویست نەبوو ئەو داواکارییە پەخش بکرێت، و قەداسەتی پاپا، لەدانیشتنە تایبەتەکانی بەبارزانی دەگوت دوعام بۆ بکەن، بۆیە بەبڕوای من، جگە لەوەی بەو پەڕی بڕواوە ئەو داواکارییە لەکاک نێچیرڤان بارزانی دەکات، پاپا دەیەوێ لەڕێگای پەخشکردنی داواکارییەکەیەوە، بە مەسیحییەکانی ناوچەکە بڵێ، پشت بەنێچیرڤان بارزانی ببەستن، پێیان دەڵێ، منیش دوور بم لێتان کەهاوکارتان بم و دوعاتان بۆ بکەم، کەسێکی دڵسۆز هەیە نزیکتانە، دڵسۆزە لەهاوکاریکردنتان و پاکیشە لەدوعا کردن بۆ ئێوە. کەوایە پشتی پێ ببەستن و ئێمەش پشتیوانی دەبین”.

جێی بیر هێنانەوەیە لەسەرەتای ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان، سەردانی ڤاتیكانی كرد و لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی كاسۆلیك ئۆرگ و چانێڵی رۆ ریپۆرت، بارزانی پاپای ئاگادار كردۆتەوە كە بەهۆی ئەو هەموو ئاوارەی روویان لە كوردستان كردووە، فشارێكی زۆر كوتۆتە سەر حكومەتی كوردستان، داوای لە پاپا كردووە هانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بدات، هاریكاری كوردستان بكەن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو فشارە زۆرە.

هەر بەپێی راپۆرتێکی ڤیدیۆیی کە لەو دوو کەناڵەدا پەخش کراوە، لەدوای كۆبوونەوەكەیان،

پاپا بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: دوعام بۆبكە… پێویستم پێیەتی.

نێچیرڤان بازرانی وەک رێزێک بۆ پاپا، دەڵێت: نا..نا.

پاپاش تەئکید لەداواکەی دەکاتەوە و دەڵێت: با..با.. بیرت نەچێت.

بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێک لەو بارەیەوە کلیک بکە …

بۆ بینی ئەو داواکارییەی پاپا بەڤیدیۆ کلیک بکە ….

barzani

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com