پشتوپەناکەی جیهان پێویستی بە(نێچیرڤان بارزانی) یە
مەسیحییەکانی کوردستان لەبارەی داواکەی پاپای ڤاتیکانەوە لەنێچیرڤان بارزانی رایان چییە ؟
نوچەنێت . تایبەت
پێشوازی گەرم لەنێچیرڤان بارزانی ، لەلایەن قەداسەتی پاپای ڤاتیکانەوە، بەجیاواز لەڕۆتینانی پێشوازییەکانی پاپا، قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەی زیاتر جێی قسەبوو، لەکوردستان دەنگدانەوەی دروست نەکرد، داواکارییەکی پاپا بوو لەنێچیرڤان بارزانی، کەسایەتیە مەسیحییەکانی کوردستانیش، هۆکاری ئەو داواکارییە بۆ ئەوە دەگێڕێنەوە، کەپاپای ڤاتیکان، پێی وایە، بەهۆی ئەوەی”نێچیرڤان بارزانی، لەناو هەموو گرفتەکانی وڵاتەکەیدا خۆیدا، کات دەبەخشێ بەبەدەمەوە چوونی ئەو خەڵکە، هاوکارییان دەکات، رێزو شکۆی ئینسان بونیان دەپارزێت، نازی مناڵەکانیان هەڵدەگرێ، دەنگی بەباشی دەگاتە لای خودا” بۆیە ئەو داوایە لەبارزانی دەکات.
رۆژی 2 ی ئهم مانگه، نیچیرڤان بارزانی و وهفدێكی باڵای حكومهت گهیشتنه ڤاتیكان. لهوێ لهگهڵ قهداسهتی پاپا كۆبوونهوه. ههندێك لهراگهیاندنهكانی كورد و ناوچهكه سهردانهكهیان بڵاوكردهوه. بهڵام ئهوهی جێی سەر سوڕمان بوو، پاپا فرانسیس داوایهكی له نێچرڤان بارزانی كرد. داوایەک کەلهرووی واتاییهوه خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێت و جێی هەڵوەستەکردنە، بەڵام ئەو داواکارییە پڕ واتایەی پاپای ڤاتیکان، بەسەر راگەیاندنەکانی کوردستاندا تێپەڕی و هیچ شیکاریی و قسەیەکیان لەسەری نەبوو.
وهك لەراگەیاندنەکانی جیهان بڵاوکرایەوە، ئامانجی سهرۆكی حكومهتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەسهردانی ڤاتیكان، بەدەستهێنانی هاوكاری مهعنهوی پاپای ڤاتیكان بووە. لەمیدیاکانەوە باس لهوه كرا، كه نێچیرڤان بارزانی داوای لهقهداسهتی پاپاكردووه، هانی وڵاتانی جیهان بدات بهپیر ئاوارهكانی ههرێمی كوردستانهوه بچن و هاوكاری زیاتری ئاوارهكان بكهن.
پێگەی پاپا
ئەگەرچی نێچیرڤان بارزانی بەداواکارییەوە سەردانی ڤاتیکانی کرد، بەڵام لەوێ ڕووبەڕووی داوایەکی پاپا بویەوە، کەتوش بەسەر سوڕمانی کرد، ئەو داواکارییەی لەلایەن پاپاوە ڕووبەڕووی بارزانی کرایەوە، تەنها بۆ بارزانی جێی سەرسوڕمان نەبوو، بەڵکو بۆ چاودێرانیش جێی سەرسوڕمان بوو، بەڵام بۆ کەسایەتییە مەسیحییەکانی کوردستان، بەتێگەشتنیان لەکەسایەتی بارزانی، شتێکی چاوەڕوانکراو بووە، لێرەدا بەر لەوەی بچینە سەر داواکارییەکی پاپا لەبارزانی، پێویستە هەندێ هەڵوەستە لەسەر کەسایەتی و کاریگەرییەکانی پاپا بکەین لەسەر ئاستی جیهان.
*پاپا فرانسیس رێبەری رۆحی مەسیحییە كاسۆلیكەكانە كە بەپێی هەندێ سەرچاوە، ژمارەیان یەك ملیار و دوو سەد ملیۆن كەسە، هەموو پابەندن بەقسەو بۆچون و داخوازییەکانی پاپاوە، تێکڕاش چاویان لەدوعاو نزای پاپایە.
*پاپا لەنێو خەڵكی غەیرە كاسۆلیكیشدا كەسێكی كاریگەرە، بەجۆرێك راپرسییەكی نوێ لە ئەمریكا دەری دەخات 63%ی ئەوانەی كاسۆلیكیش نین، دان بە دانایی و كاریگەریی ئەودا دەنێن.
*ساڵی 2013 پاپا فرانسیس بە كەسێتی ساڵ دیاری كراوە، لەلایەن گۆڤاری بەناوبانگی تایم، ساڵی 2014 دامەزراوەی بەناوبانگی فۆربیس، پاپا فرانسیسی وەك یەكێك لە پێنج كەسی هەرە كاریگەری جیهان دیاری كردووە.
*راپرسییەك لە ئەمریكاوە دەڵێت، پاپا هەواداری زیاترە لە سەرۆك ئۆباما.
*راپرسییەكان دەڵێن 84%ی ئەوروپییەكان و 78% ی ئەمریكییەكان و 72%ی خەڵكی كیشوەری ئەمریكای لاتینی روانینێكی ئەرێنییان بۆ پاپا هەیە.
*پاپا سەنگێكی سیاسی ئەوتۆی هەیە، كە رۆڵی هەرە سەرەكی گێڕا لە گفتوگۆكانی ئاشتبوونەوەی ئەمریكا و كوبا و وەك كەسی بڕواپێكراوی هەردوو لایەنە رەقیبەكە، رۆڵی هەبوو لە دەستپێكردن و بەردەوامیی گفتوگۆكان.
*دامەزراوەی بەناوبانگی بلومبێرگ دەڵێت پاپا فرانسیس لە كەسایەتییە سیاسییە هەرە زیرەكە جیهانییەكانە.
هەر ئەو پێگە گەورەی پاپاش بوو، وای لەنێچیرڤان بارزانی کرد، سەردانی بکات و داوا بکات، کاریگەری خۆی بەسەر جیهانەوە بەکاربهێنێ، بۆ دەستخستنی هاوکاری بۆ کوردستان، لەڕووبەڕووبونەوەی ئەو فشارانەی کە بەهۆی هاتنی ئاوارەکانەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
بەڵام ئەم رابەرە کاریگەرو ئاینییەی جیهان، کە زۆرینەی خەڵکی دونیا چاویان لەدوعاو نزاکانیەتی، لەکۆتایی کۆبونەوەکان و لەکاتی بەڕێکردنی نێچیرڤان بارزانی، داوا لەبارزانی دەکات دوعای بۆ بکات !
بەپێی راپۆرتێکی ڤیدیۆیی ماڵپەڕی فەرمیی كاسۆلیك ئۆرگ و چانێڵی رۆ ریپۆرت، لەدوای كۆبوونەوەكەیان،
پاپا بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: دوعام بۆبكە… پێویستم پێیەتی.
نێچیرڤان بازرانی بەسەرسوڕمان و وەک رێزێک بۆ پاپا، دەڵێت: نا..نا.
پاپاش تەئکید لەداواکەی دەکاتەوە و دەڵێت: با..با.. بیرت نەچێت.
ئەم داواکارییەی پاپا وێڕای ئەوەی کەلەماڵپهری فهرمی كاسولیك ئۆرگ و چهند سایتێكی دیكهی فهرمی ئیتاڵی بڵاواوەتەوە، هێشتاش هیچ کام لەراگەیاندنەکانی کوردستان قسەی لەسەر ئەو پرسە نەکردووە،و وردەکارییان لەسەر ئەو داخوازییەی پاپا و ماناو ئامانجەکانی پشت داواکارییەکەوە نەبووە.
پشت و پەنای جیهانەو پێویستی بەنێچیرڤان بارزانییە
رەنگە” دوعام بۆ بکە” ، لای خوێنەرو بیسەری کورد، بەداواکارییەکی ئاسان بێتە بەرگوێ، چونکە لەکۆمەڵگەی کوردیدا، شتێکی باوە، و زۆر کەس “دوعای خێرم بۆ بکە”وەک داوکارییەکی رۆژانە ڕووبەڕووی ئەوانی تر دەکاتەوە، بەڵام کاتێک قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، داوایەکی وا ڕووبەڕووی سەرکردەیەکی گەنجی وەک نێچیرڤان بارزانی دەکاتەوە، پێی دەڵێ” دوعام بۆ بکە، پێویستم پێیەتی ! بۆ ئەوانەی لەپێگەی پاپا تێدەگەن، شۆکهاوەرە.
چونکە پاپا، لەجیهاندا بەلوتکەی پیرۆزی ئاینی مەسیحی دادەنرێت، لەپێگەیەکدایە جیهان لەم ژیانەو لەژیانی دونیاکەی تریشیان وەک پشت و پەنا لێی دەڕوانن و چاویان لەدوعای ئەوە، و داوای لێدەکەن دوعا بۆ جیهان و رزگاربوونی مورۆڤایەتی بکات لەنەهامەتییەکان، ئەوەی وا دەکات پاپای لوتکەی ئاینی مەسیحی لەجیهاندا، داوا لەسەرکردەیەکی گەنج بکات، دوعای بۆ بکات. خوێندنەوەو قسەی زۆر هەڵدەگرێت، سهركردهی حزبێكی مهسیحی و قهشهیهكی كوردستان و ئافرەتێکی سیاسی و رۆشبیری مەسیحیش پێیان وایە، چهند هۆكارێك ههیه وا له پاپا دهكات داوای دوعا له نێچیرڤان بارزانی بكات. کە بەڕای ئەوان دیارترین هۆکاریان، پهیوهندی به كهسایهتی نێچیرڤان بارزانییهوه ههیه، بهتایبهتی لهبواری بایهخدانی به مهسیحیهكان.
ڤیان یوسف وەک خانمە سیاسی و رۆشنبیرێکی مەسیحی، کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بووە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی کوردستان و ئێستا راوێژکاری پێشکەوتووە لەپەڕلەمانی کوردستان، لەو بارەیەوە بۆ نوچەنێت، دەڵێت”پاپا گەورەترین رابەری ئاینییە لەجیهاندا، دەزانێ یەکێک لەبنەما گەورەکانی ئاین، رێزگرتنە لەئینسان و هاوکارییە بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی، دڵنیایە لەوەی هاوکاری و دەستگیرۆیی لێ قەوماوان، مەقامی ئینسان بەرز دەکاتەوە لای خودا، بۆیە کە دەبینێ لەناو بێنازی و لێقەوماندا، لەوکاتی بەهۆی دیندارییەوە، خەڵکێکی زۆری مەسیحی دەربەدەردەکرێن و هەڕەشەی مەرگیان لێ دەکرێت، کەسایەتییەکی وەک نێچیرڤان بارزانی، لەناو هەموو گرفتەکانی وڵاتەکەیدا خۆیدا، کات دەبەخشێ بەبەدەمەوە چوونی ئەو خەڵکە، هاوکارییان دەکات، رێزو شکۆی ئینسان بونیان دەپارزێت، نازی مناڵەکانیان هەڵدەگرێ، دەزانێت ئەوانە هۆکارێکی باشن بۆ بەرزکردنەوەی مەقامی بارزانی لەلای خودا، ئەوە من نایڵێم، هەموو دینەکان، تەئکید لەوە دەکەنەوە، کە ئەو ئینسانانەی هاوکاری مرۆڤایەتی دەکەن، و رێز لەئینسان دەگرن، لای خودا خۆشەویستن، بەبڕوای من هەر ئەوەش وا لەپاپا دەکات، دڵنیابێ لەوەی، دوعای بارزانی بەباشی دەگاتە لای خودا، بۆیە داوای لێ دەکات دوعای بۆ بکات”.
هەر لەو بارەیەوە، قەشە ئیشا داود فلیپس، لەكەنیسەی مارگۆرگیس لەشاری هەولێر، له لێدوانێكی تایبهت بهنوچه نێت وتی “بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پیاوێكی باشە و دەوری هەیە لەناو مەسیحیەكان و خەڵێك باوەڕی پێ هەیە“. ئەوەشی بە بههۆكارێك زانی كه وایكردووه، پاپای ڤاتیكان داوای دوعا لهنێچیرڤان بارزانی بكات.
ههروهها رۆمیو ههكاری كه پهرلهمانتاری پیشوو و سهرۆكی حزبێكی مهسیحیهكانه. لهلێدوانێكدا بۆ نوچه نێت ئاماژهی بۆ ئهوهكرد كهسایهتی نێچیرڤان بارزانی لهلای مهسحییهكان وایكردووه، پاپا بەگرنگییەوە لە خودی بارزانی و سەردانەکەی بڕوانێ.
ههكاری وتیشی”دوعا پاڕانەوەیە بۆ شتێكە كە چاك بێت و بۆ خێری خەڵك و بەشەریەت و نەتەوەكان بێت، کاتیک پاپا بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، دوعام بۆ بكە، بەمانای گرنگی دانە بەقسەكانی بەرێزیان و گرنگی دانە بەپاڵپشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەهەموو ئەو شتانەی كە لەریگەی سەرۆكی حكومەتەوە لە هەرێمی كوردستان، بۆ مەسیحییەکان دەكرێت “.
کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی لای مەسیحییەکانی کوردستان و کاریگەریی بەسەر پاپاوە
ڕۆمیۆ ههكاری، سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێیت نههرێن له ههرێمی كوردستان، هەر لەو لێدوانەیدا بۆ نوچەنێت، وێرای ئهوهی پێی وابوو،”رێزگرتن و گرنگی پێدان و خزمەتکردنی بارزانی بەمەسیحییەکان وایکردووە، پاپا زۆر بەبایەخەوە لەنێچیرڤان بارزانی بڕوانی” هیواشی خواست، بارزانی لهدوای گهڕانهوهی بایهخی زیاتر بهمهسیحیهكان بدات، وتیشی”بهتهئكید نێچیرڤان بارزانی لەخزمەتی خەڵکی ئێمە دریغی نهكردووه، بهڵام هیوادارم، زیاتر گرنگی بهخهڵكی ئێمه و بهداهاتووی ئیمه و بەمافەكانی ئێمە و بهچۆنیهتی داوكارییهكانمان بدات”.
رۆمیۆ هەکاری، لەباسکردنی کەسایەتی نێچیرڤان بارزانیدا دەڵێت”من جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی بەیەكێك لەو شەخسە كاریگەرانە دەبینم كە شەو رۆژ و بەبەردەوامی پاڵپشتی دۆزی رەوای گەلی ئاشوریمان دەكات، یەكێكە لەو سەرچاوە بەهێزانەی كە ئیمەی ئاشوری وەكو نەتەوەو ئایین هەستی پێدەكەین، پشتی پێدەبەستین و داوای بەردەوامیشی لێدەكەین، هاوکاری ئەو بۆ مەسیحییەکان کاریگەری بەسەر ڤاتیکانیشەوە هەیە“.
قەشە ئیشا داود فیلیپس پێی وایە”مەسیحیەكان زۆر مورتاحن لەهەرێمی كوردستان چونكە هەرێمی كوردستان زۆر گرنگی بەمەسیحیەكان و ئاوەرەكان دەدات، هەر ئەوەشە وا دەکات پاپا زۆر گرنگی بەسەردانەكەی كاك نێچیرڤان بدات”.
هەروەها ڤیان یوسف دەڵێت” پاپای ڤاتیکان دەزانێ، ئێستا عێراق لەشەڕێکی سەختدایە، مەسیحییەکان لەژێر هەڕەشەی پاکتاوکردنکردندان و زۆریان لێ دەربەدەرو ئاوارە بووە، بێگومان قەداسەتی پاپاش بەوردی ئاگاداری ئەو بارودۆخەیە، دەشزانێ هەڵوێست و کاری سەرکردە سیاسییەکان بەرانبەر هەوڵی پاکتاوکردنی مەسیحیەت لەم ناوچەیەدا چۆنەو چییە، لەو رێیەوە ئاگاداری ئەوەیە، نێچیرڤان بارزانی چەند خەمخۆرانە لەخزمەتی مەسیحییەکاندایە و چەند دڵسۆزانە خزمەتیان دەکات، بۆیە بە ئەرکی خۆیی دەزانێت، لەدانیشتن و پێشوازی لەبارزانیدا، زیاتر لەوەی بەفەرمی دەربکەوێت، دۆستانەو دڵسۆزانە دەرکەوێت و لەو رێیەوە پێشانی جیهانی بدات، کە ڤاتیکان، پێزانینی هەیە بۆ ئەو سەرکردە سیاسییە کوردەی، لەناو بێهوایی مەسیحیەکانی عێراق، هیوا دروست دەکات، دڵنەواییان دەکات، و لەگەڵ خەمەکانیاندایە، هەر ئەوەش وایکرد، بەشێوەیەک دانیشتن لەگەڵ بارزانی بکات، کەلەمێژووی دانیشتنەکانی پاپادا کەم وێنە بێت”.
داواکارییەکەی پاپا و روانینی داهاتووی جیهان بۆ کوردستان
ڤیان یوسف و سیاسی و خانمە رۆشنبیری مەسیحی، لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، تەئکید لەوە دەکاتەوە، کە داواکارییەکەی پاپا لەنێچیرڤان بارزانی کاردانەوەی پۆزەتیڤ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دەڵێت “داوای دوعا لەنێچیرڤان بارزانی، لەلایەن قەداسەتی پاپاوە، کە ئێستا بەرزترین پیرۆزیی هەیە لەناو مەسیحییەتدا، و پەخشکردنی ڤیدیۆی ئەو داواکارییەی پاپا لەبارزانی لەماڵپەڕی فەرمیی كاسۆلیك ئۆرگ و چانێڵی فەرمی رۆم ریپۆت، کاردانەوەی گەورە دروست دەکات بەرانبەر بەبارزانی و کوردستان”چونکە وەک ئەو دەڵێت”ئێمە لەکوردستان هەموومان نێچیرڤان بارزانی دەناسین، دەزانین چ پشتیوانییەکی گەرەی مەسیحییەکانە، دەزانین چەند بەدەم کێشەو داواکارییەکانیانەوەیە، لەکاتی ئەم ئاوارەبونەشدا بینیمان چۆن بووەتە بەشیک لەوان، دەشزانین کوردستان چ پەناگەیەکی ئارامە بۆ مەسیحییەکانی ئەم ناوچەیە، بەڵام رەنگە زۆر لەمەسیحییەکانی دونیا ئەوە نەزانن، راستە مەسیحییە ئاگاکانی دونیا ئاگایان لەوە هەیە، بەس مەرج نییە، خەڵکی مەسیحی لەهەموو جیهان ئاگای لەو هەڵوێستانەی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی بێت، بەڵام کاتێک پاپا بە بارزانی دەڵێ دوعام بۆ بکە، هەموو مەسیحییەت لەجیهاندا ئەو پرسیارەیان لا دروست دەبێ، دەبێ ئەم کەسایەتییە بەو گەنجییەوە ، چ کەسایەتییەکی بەرز و پاکی هەبێ؟ وا پاپا کە جیهان چاوی لەدوعایەتی، داوا دەکات دوعای بۆ بکات؟ بەوە ناچار دەبن بەدوای کەسایەتی بارزانیدا بگەڕێن و زیاتری لەبارەوە بزانن، بەدوای ئەوەدا بگەڕێن چییە وایکردووە لە پاپا کەسایەتی ئەم سەرکردە گەنجە ئەوەندە پاک ببینێ، کەوابزانێ دوعاکانی دەگاتە لای خودا، دڵنیام ئەوکات ئاشنا دەبن بەکەسایەتی و هاوکارییەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ مرۆڤایەتی، بۆ مەسیحییەکان لەناوچەکەیەدا کە توش بە توندتیژی و پاکتاوکردن دەبن، تێ دەگەن پشتوپەنایەکی گەورە بۆ مەسیحییەکان لەناوچەکانی مەرگدا بوونی هەیە، کە ئەو سەرکردە گەنجەیە، ئەوە دەزانن لەوڵاتە ئاگرینەکانەکاندا، جێگەیەک هەیە پەناگەی ئارامی مەسیحییە لێقەوماوەکانە، کەکوردستانە، ئەوکات نێچیرڤان بارزانی و کوردستانیش باشتر دەناسن و دەبنە پشتیوانێکی باش بۆ ئەم وڵاتە”.
هەر لەو بارەوەیە بۆ خوێندنەوەی دیمانەیەکی ڤیان یوسف کلیک بکە ….
بۆ خوێندنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار کلیک بکە …….
