نورا مرعى : ژنەكانت
وەرگێڕانى لە عەرەبيەوە : ئەرشەد عاصى
بۆچى منت هەڵبژارد لەنێو هەموو ژنان ؟
من وەستام بە بەردەميان
لە كۆڵى و تۆقدانم مەلە دەكەم .. نانووم ،
بۆ خۆ جوانكردن بەرامبەر ئاوێنەيەك كە لێى نابينم جگە لە تۆ ؟
هەموو ژنان دەتبينن چۆن من دەتبينم
روو رەشتاڵە ، سەرنجڕاكێش ، گەلۆرێك فريشتە ئاسا
گشتيان دەنگيان دڵگرە، راوت كردن و راويان كردى
بەلآم من وەكو تۆڕ بووم ؛
تۆم گرت تا خۆتبەدەست بدەى بە دڵ ڕەقى
پەككەوتوو ، هەڵسوڕاو وەك ئاسك
دەخولێيەوە لە لەشكرم سەرسام، ناترسى
ژنەكانت لە دەورت بۆنخۆشى گولآويان پەرت بوو
نەوەك بۆنخۆشى خۆشەويستيان ،
سەرندەى ژنان كێ پێى دەزانێ ..؟
جگە لە ژنێكى وەك من
جا ژمارەيان كەمكەرەوە چوون گەر زياتربوون
نابنە هيچ جگە لە تارماييەك كە بە تەنهايى دەمێنێتەوە،
هەروا من ؛
هەروا من خۆشم دەوێى ،
ئازارە بۆم ئەم ئەوينە، ئازارە بە جەستەم ئەو غيرەيە
ئەى “زەهرا” دەستت بەسەرما تێپەڕێنە تا ئازارم كەمبێتەوە
نوشتەيەكم بۆ تێكە كە قڕبوونم كەمبكاتەوە
هەروا قڕبوونى ئەو بە ژنەكان و
قڕبوونى ژنەكان بە ئەو ،
تا لە ژێر نيسێى عەشقى ئەو بژيم
جا رەزامەندى ئەو چۆنە ؟
رێى بە سەربڕينمدا، ئێستاش ترس داڕسيوە و داواى ژوانى دەكا
نەخێر
نەخێر … من پەشيمان نيم
خۆشەويستى لە ژانەزگى منداڵدانم پێكدێت
عەشقى كەس نابم جگە لە ئەو ،
لەبيركراوم من لەگەڵ تۆ … ياخود ياريەك كە هاودەمتە ،
گيانم قوربانتە هەميشە
چونكە گوريست لە ئازەرە
هەرچەند رووبەڕووى تارماييت ببمەوە لە شەوانى تەنياييم ،
مەترسە ،
من لە غيرەمدا شێواوم
زريانم بكوژە و دەمبا بەرەو لەناوچوون
من هيچم نيە .. هيچم نيە
جگە لە تۆ ،
جا پەيمانێكم پێدەدەى دڵنەواييمكا
يان هيوام بپۆشم بە بەتاڵى گەمژەييەكان ؟
چەند جار دووركەوتيەوە ؟
پاشگەزبوونەوەى خۆم ڕاگەياند
پاشگەزبوومەوە و پاشگەزنەبوومەوە ،
بريا پاشگەزبوونەوەم پاشگەزبووبايەوە لە جياتى من
تاكو بە تۆ پەيوەست نەبم
بەڵكو بە يەكێكى تر جگە لە تۆ .
ـ زەهرا : مەبەستى فاتمەى كچى پێغەمبەرە (د.خ)