جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: هەرێم ئەو بڕە نەوتەی ناردوە كە لەگەڵ بەغدا لەسەری رێككەوتبوون

0

نوچەنێت.رووداو:
هومام حەموودی،جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە ئەمشەو بە مەبەستی بەشداریكردن لە سێیەمین دیداری سلێمانی گەیشتە ئەو شارە، لەبارەی ئەنجامی رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا وتی رۆژ بە رۆژ پەیوەندییەكان بەرەو باشتر دەچن.

سبەی چوارشەممە سێیەمین دیاری سلێمانی كە زانكۆی ئەمریكی سازیدەكات، بە بەشداری چەندین بەرپرسی عێراق و جیهانی دەستپێدەكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

هومام حەموودی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:”هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا، توانیویەتی ئەو بڕە نەوتەی لەگەڵ بەغدا لەسەری رێككەوتبوون، هەناردەی بكات”.

بە گوتەی حەموودی، ئەم كارەی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی بەغدا لە نزیكترین كاتدا بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت. جەختیشیكردەوە كە ئێستا پەیوەندی نێوان هەردوولا زۆر باشە و رۆژ بە رۆژیش پەیوەندییەكان باشتردەبن.

كۆتایی ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لەسەر ئەوە رێككەوتن، هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردەبكات و 300 هەزار بەرمیلیش نەوتی كەركووك بگوازێتەوە، لە بەرامبەردا ئەوان مانگانە 500 ملیۆن دۆلار بەنە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بودجەیەكی جیا بۆ پێشمەرگە.

ئەو رێككەوتنە لە 2/12/2014 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەندكرا، ئینجاش بووە بنەمایەكی یاسای بودجەی 2015ی عێراق. بەڵام دواتر ساردی لە جێبەجێكردنی رێكەوتنە لەنێوان هەردوولا دروستبوو و بەغدا بەپێی رێككەوتنەكە پارەی نەنارد، بەرپرسانی كوردستانیش گوتیان بەغدا بیانوومان پێدەگرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com