له‌كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى كوردستان په‌رله‌مانتاران یه‌ك دیناریان نه‌به‌خشیوه‌

0

نوچەنێت.تایبەت:
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كۆمه‌ڵێك قه‌یران له‌كوردستان هه‌یه‌، په‌رله‌مانتاران سه‌ره‌راى موچه‌ زۆره‌كه‌یان یه‌ك دیناریان نه‌به‌خشیوه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش پاساوى بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌.
ئێستا پەرلەمانتاران كارێكی وایان نەكردووە كە بەخشیش و هاوكاری بدەنە پێشمەرگەكان، یان له‌ قه‌یرانه‌كانى كوردستان به‌شداریان نه‌كردووه‌، كه‌چى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانى عێراق نیوه‌ موچه‌كانیان بۆ حه‌شدى شه‌عبى به‌خشى . مەحمود حاجی عومەر،پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان،و ئەندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ لەپەرلەمانی كوردستان،لەلێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت زانیاریەكانی پشت راست كردەوەو وتی”قەت پێشنیاری ئەوەمان نەكردو كە ئەو كارە بكرێت،ئەوە شتێكی جوانە ئەگەر بكرێت،بەڵام لەهەمان كاتیش عەیبە بۆ حكومەت كە وەزارەتێكی هەبێت بەناوی وەزارەتی پیشمەرگە و نەتوانێت موچەی پێشمەرگە دابین بكات ، ئەم كارە دەكەوێتە چوارچیوەی سواڵەوەو كارێكی عەمەلی نیە و جوان نیە كە پارە بۆ پێشمەرگە كۆ بكرێتەوە.
وتیشی:ئەو 100 پەرلەمانتارە خۆناچێت هەر یەكەی ملیۆنیك بدات بایەكەی شتێك بدات و گریمان كردیە دەفتەریك دۆلار،باشە ئەو بڕپارەیە چ خزمەتیك بەپێشمەرگە دەكات و دەیدەیە چەند پیشمەرگە.
ئەو پەڕلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان،ئەوەش دەخاتەڕوو”ئێمە بریاری ژمارە 19 هەبوو بۆ چاككردنی بارو گوزەرانی پیشمەرگە كە لەپەرلەمانەوە دەرچوو بریارەكە لەلایەی حكومەتە و بۆی جێبەجێ ناكرێت و دەڵێت پارەنیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com