نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى گۆڕان ئاشكراى ده‌كات، پارتى و یه‌كێتى چه‌ند به‌رپرسێكى پێشمه‌رگه‌یان خه‌ڵات كردووه،چه‌ند وه‌رقه‌یه‌ك دۆلاریان پێداون،كه‌چى پێشمه‌رگه‌كانیان له‌و خه‌ڵاته بێبه‌ش كردووه.
په‌رله‌مانتارێك بۆ نوچه ئاشكراى ده‌كات پارتی و یەكێتی بەرپرسانی یەكەی 70 و 80 كە سەر بەخۆیانن خەڵاتیان دەكەن و پێشمەرگەكانی ترییش لەو خەڵاتە بێ بەش دەكەن.
مەحمود حاجی عومەر،پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان،و ئەندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه لەپەرلەمانی كوردستان،لەلێدوانێکی تایبه‌ت بە نوچەنێت وتی”یەكەی 70 و 80 كەسەر بەپارتی و یەكێتین ئەو دوو حیزبە هاتون تەنها فەرماندەی لیواو جێگرەكەی و فەرماندەی فەوج و جێگرەكەیان لەو دوو یەكەیە خەڵات كردوەو پێشمەرگەكانیشیان بێ بەش كردوە كە هەریەكەیان چەند وەرەقەێكیان پێداوان”.
وتیشی”یەكێتی پێشتر ئەو كارەی كردوە دواتریش پارتی كردویەتی“.
ئەو پەڕلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان،ئەوەشی خستەڕوو”ئەو هەواڵە تازەیە و تەلەفۆنم بۆ وەزیری پێشمه‌رگە كرد‌و وتی بێ خەبەرم،ئێمەش وەكو لیژنەكەمان تەحقیق دەكەین چونكە ئەو كارە فەزاحەتە تۆ لەلایەك داوای بەسیستەم كردنی هێزی پیشمەرگە بكەی لەلایەكی تریشەوە بچیت خەڵاتی ئەفسەرە حیزبیەكانت بكەی“.