سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ: ئاسایشی هەولێر ڕێگەمان نادات ئاگاداری زیندانییەکانی ژێر دەسەڵاتی بین

0

نوچەنێت.هەولێر:
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان،ئاشكرای دەكات ئەوەی لەم چەند ساڵانەی کۆتاییدا لە گرتوخانەکانی هەرێمدا گوزەراوە هاوشێوەی گرتوخانەکانی حزبی بەعس بووە.

سۆران عومەر،پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لە لیستی کۆمەڵی ئیسلامی، بە (NRT) ی ڕاگەیاند”لە هەرێمی کوردستاندا نا دادپەروەری گەورە هەیە لە دەستگیر کردنی تۆمەتباران،چونکە هەندێک کەس هەیە دۆسییەی زۆر بچوکی لەسەرە زۆر بە زووی دەستگیر دەکرێت،کەچی تۆمەتباریشمان هەیە دۆسییەکەی زۆر قورسی هەیە و دەستگیریش ناکرێت”.

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ وتیشی:لە گرتووخانەکانی هەرێمدا بە جۆرێک سزایی زیندانی کراون دراوە کەڕووم نایەت بیڵێم و باسی بکەم، چونکە هەڕەشەی شەرەف لە زیندانی کراوە”.

بابەتی سزادانی زیندانییەکان لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕابردوودا چەند جارێک لە ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ بینراوە، کاتێک ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد لە زیندانییەکانی هەرێمدا سزادان هەیە بە جۆرێک لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤدا ناکۆکە.

سۆران عومەر وتیشی”ڕۆڵی ئاسایشی سلێمانی بەباشی ناوببەم لەوەی کە هەرکات لیژنەی مافی مرۆڤ بیەوێت سەردانی گرتووخانەکانی ئاسایشی سلێمانی بکات دەست نانێن بە ڕومانەوە و دەتوانین ئاگاداری بارو دۆخی زیندانیان بین لە سلێمانی،بەڵام زۆر بەداخەوە ئاسایشی هەولێر ڕێگەمان نادەن ئاگاداری زیندانییەکانی ژێر دەسەڵاتیان بین، چونکە دەترسن لە ئاشکرا بوونی کاری ناڕەوایان بەرامبەر زیندانییەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com