یەكگرتووی ئیسلامی چەند داواكاریەكی لە حكومەتی هەرێم هەیە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی چەند داواكاریەكی لە حكومەتی هەرێم هەیە و داواشی كرد گرنگی زیاتر بە هەڵەبجە بدات.

سایەتی فەرمی یەكگرتوو بڵاوی كردوتەوە ئەمرۆ سێ شەممە 2015/3/10 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی مامۆستا محمد فرج، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بەسەرپەرشتی محمد رەئوف، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا .

كۆبونەوەكە لەسەر چەند تەوەرەیەكی سیاسی و ناوخۆی حزب هەڵوەستەی كردو لەتەوەرەی یەكەمدا كۆبونەوە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان بەهەستیارو مەترسیدار وەسف كردو هەڵوێستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەپاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان و لەروبەروبونەوەی مەترسیەكانی تیرۆرستانی داعش بەرزنرخاندو دەستخۆشی لە فەرماندەو پێشمەرگەكان كرد لە دوورخستنەوەی مەترسیەكانی داعش لە سەرجەم میحوەرەكاندا بەتایبەت دواهەمین نەبەردیەكانی (كەركوك) كە توانیان سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر تیرۆرستاندا بەدەست بهێنن .

لە تەوەرەی دووە،كۆبونەوەكە باسی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی عێراق كرد كە لەرزۆكیەكی پێوەدیارە بەهۆی پابەندنەبوونی بەو رێككەوتننامەیەی لەنێوانیاندا واژوودەكرێت بەهۆی لاوازی متمانەی سیاسی نێوانیان و مامەڵەی ئینتیقائی لەگەڵ بڕگەی رێككەوتننامەكاندا و پابەند نەبوونی بەغدا بەمافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان و بەكارهێنانی ئەو مافە دەستوری و مرۆییانەی گەلی كوردستان وەك كارتی سیاسی بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی كوردستان بۆ ناچاركردنیان بەپەیوەست بوون بەو بریارو پرۆژانەی كەلەگەڵ بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان، كۆبونەوە قەناعەتی بە رەواندنەوەی گومانەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایە و نابێت موجازەفە بە بودجەو مووچەی فەرمانبەران و یەكریزی و یەكدەنگی هێزە سیاسیەكانی كوردستان بكرێت .

هەروەها سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی راپەرین لەخەڵكی كوردستان كردو هیوای خواست كە حكومەتی هەرێم پرۆسەی راپەرین تەواو بكات لە رێگەی ئەنجامدانی چاكسازی بنەرەتی لە سیستەمی حوكمرانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی هێنانەدی خەون و ئاواتەكانی هاوڵاتیانی كوردستان كە لە پێناویدا لە دژی ستەمكاری راپەرین .

ئەوەشی راگەیاند،باسی 16/3 ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كرا كە بوەتە ناسنامەی مەزڵومیەتی گەلی كورد لە ناوەندە جیهانیە جیاوازەكاندا، كۆبونەوە داوایكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم ساڵیادەدا تەواوكردنی كاروباری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە وەك مافێكی سەرەتایی بۆ ئەو قوربانیانەی كە ئەم شارە بەگەلەكەی بەخشی و هێنانەدی سەرجەم ئەو بەڵێنانەی كە ساڵانی رابردوو بەهاوڵاتیانی شارەكە دراوە .

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com