نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانی كوردستان،لە دانیشتنی ئەمرۆی یەكلای كردەوە كە سەندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكان سەر بەئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمرۆی كە بەردەوامبوونبوو لەسەر گفتوگۆكردنی پڕۆژە یاسای سەندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بەپێی مادەكانی (72،74،75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
بەر لەخستنەرووی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، لەلایەن پەرلەمانتار عەبدالرحمان فارس، بەناوی سەرجەم فراكسیۆن و كوتلە كەمیینەكانی ناو پەرلەمانی كوردستانەوە، بایكۆتكردنی دانیشتنەكەی راگەیاندو هۆكاری بایكۆتكردنەكەشییان گەراندەوە بۆ بەشداریی پێنەكردنی فراكسیۆن و كوتلە كەمیینەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان لەگفتوگۆو كۆبوونەوەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵا 5 فراكسیۆنەكەی گەورەكانی ناوپەرلەمان و پێچەوانەی پەیرەوی ناوخۆشە.
لەبەرامبەریشدا، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: نە پێچەوانەی پەیرەوی ناوخۆیەو نەپەیوەندیشی بەزۆرینەو كەمینەوە هەیە، بەڵكو ئەو فراكسیۆنانەی كە بەزۆرینەی ناویان هاتووە 95% رێژەی پەرلەمان پێكدێنن.
لەسەر بنەمای گفتوگۆكانی دانیشتنی پێشووی پەرلەمان دەربارەی مەرجەعی دەستەی نەوت و گاز، چوار پێشنیاز هەبوون، یەكەمییان، پێشنیاری ئەوەی دەكرد دەستەكە سەر بەئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز بێت و دووەمییان سەر بەئەنجومەنی وەزیران بێت و سێییەمییان سەر بەئەنجومەنی بالای نەوت و گاز بێت بەڵام بریارە ستراتیژییەكانی بگەرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دوا پێشنیازیش: پەرلەمانی وەك مەرجەع دەستنیشان كردبوو.
پێشنیازی یەكەم، بە 52 بەرامبەر بە 25 دەنگ رەتكرایەوە، پێشنیازی دووەمیش، كە پێشنیاری ئەوەی دەكرد دەستەكە سەر بەئەنجومەنی وەزیران بێت، بەزۆرینەی دەنگ پەسندكرا.