نوچه نێت، سایتى وشه
په‌یامنێرى وشه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكراى ده‌كات به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبرێژكراو عه‌مید سه‌رحه‌د قادر بریندار ده‌بێت و8 پۆلیسیش شه‌هید ده‌بن.
هه‌ژار ره‌شید په‌یامنێرى وشه به‌سایته‌كه‌ى خۆیانى راگه‌یاندووه”كه‌مێك پێش ئێسته ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌خۆكوژێكه‌وه له‌ناوچه‌ی سبێره‌ی باشووری كه‌ركووك خۆی به هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌دێ و شارۆكه‌كانی كه‌ركووك ته‌قانده‌وه”.به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌یامنێره، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه و شاره‌دێكانی كه‌ركووك برینداره و 8 پۆلیسیش شه‌هید بوون. شایه‌نى باسه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر زیاتر له‌بیست جار بریندار بووه.
جارێكى دیكه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر بریندار ده‌بێت
0
Share.