نوچه نێت
چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى بابه‌تى سپایكه‌ر، مه‌شعان جبوری به دوو تاوان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
مه‌شعان جبورى یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ى له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق په‌سه‌ند نییه. ئه‌و له‌رووى یاساوه داواكرابوو، به‌ڵام به‌هۆى لێبوردنى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو گه‌ڕایه‌وه عێراق. ئه‌مڕۆ له‌كاتى پێشكه‌شكردنى راپۆرتى تاوانى سپایكه‌ر، به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌ندامانى لیژنه‌ى به‌دواداچوون مه‌شعان جبوریان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه راپۆرته‌كه‌ى دزه پێكردووه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌سه‌ر هه‌مان كێشه‌ش سه‌رۆكى لیژنه‌كه كه حامد موتله‌گه، جبورى به‌وه تۆمه‌تباركرد كه له تاوانه‌كه نزیك بووه.
جارێكى دیكه مه‌شعان جبورى تۆمه‌تبار ده‌كرێت
0
Share.