نوچه نێت
له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن بڕیارى داوه مۆڵه‌ت به‌و ئه‌ندامانه بدات كه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگدان.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له‌چه‌ند سایتێك دابه‌زیوه” سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیارى داوه ئاماده‌بوونى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌به‌ر جه‌نگدان به مۆڵه‌تى فه‌رمى هه‌ژمار بكات” هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى هادى عامرى له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مان ئاماده‌نابێت. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێگه‌ى پێداوه و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه عامرى موچه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌رناگرێـت.