نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی رایگەیاند،حەشدیشەعبی بەپێی دەستووری عێراق هێزێكی نایاساییە، لە داهاتوویشدا لە ناوچەکانی كوردستاندا دەبنە كێشە. دەشڵێت، شەڕی مووسڵ هەستیارە و دەبێت كورد بە مەرجی پێشوەختە بەشداریی تێدا بكات.
ئە ئەكرەم ساڵح،ندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”حەشدیشەعبی بەپێی دەستووری عێراق هێزێكی نایاساییە،جگە لەوەی ئەوان لە داهاتوو دەبنە كێشەی گەورە، بە تایبەت دەستتێوەردانی ئەو هێزانەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن لە ڕووی سیاسی و ئیداری و سەربازییەوە، ئەوەیش كێشەیەكە و دەبێت بە هەندی وەربگرین”.
سەبارەت بە بەشداریكردنی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی مووسڵ، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دەڵێ: “بۆ ئازادكردنەوەی مووسڵ پێویستە بەشداریی هێزی پێشمەرگە بە ڕێككەوتنی سیاسی و بە مەرج بێت، چونكە ئازادكردنی مووسڵ بابەتیكی هەستیارە و پرۆسەیەكی گەورەیە، بۆیە دەبێـت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، چونكە 30%ــی مووسڵ كوردن و هەرێمی كوردستانیش دەیەوێت رۆڵی لە پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵدا دیار بێت و دووچاری شەڕی مەزهەبی و نەتەوەیی نەبێت”.