نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخی دۆلار په‌یوه‌ندی به كه‌مبونه‌وه‌ی دۆلاره‌وه هه‌یه له‌بازاڕدا و به‌رزبونه‌وه‌كەشی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته،
د. عزه‌ت سابیر،پەرلەمانتاری یەكێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی فەرمی حیزكەی راگەیاندوە:چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه له‌ئێستادا وا ده‌كات نڕخی دۆلار رۆژ به‌رۆژ به‌رزببێته‌وه.
وتیشی: گرنگترین هۆكار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخی دۆلار ئه‌وه‌یه، كه له‌بازاڕدا دۆلار كه‌مبوه‌ته‌وه.
سابیر راشیگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخی دۆلار له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت و زیانی هاووڵاتیانه،چونكه ئه‌گه‌ر دۆلار به‌رزببێته‌وه هه‌ردوو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێم كاتێك دۆلار ده‌گۆڕنه‌وه بۆ دیناری عیراقی بۆ مه‌به‌ستی پێدانی مووچه،له هه‌موو 100 دۆلارێكدا نزیكه‌ی 8 بۆ 9 دۆلار سوودمه‌ند ده‌بن به‌به‌راورد به‌چه‌ند مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها له‌زیانی هاووڵاتیانه، چونكه ئه‌گه‌ر دۆلار به‌رزببێته‌وه ئه‌وا نڕخی شتومه‌ك گران ده‌بێت و به‌مه‌به‌ش هاووڵاتیان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێم چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخی دۆلار نه‌كه‌ن، بێگومان چاوه‌ڕوانده‌كرێت دۆلار زیاتر به‌رزببێته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌ت پلانیان هه‌بێت بۆ جێگیركردنی نڕخی دۆلار.