لە شەڕی ئەمڕۆی كەركووك 170 كلیۆمەتر زەوی كوردستان لە داعش پاككراوەتەوە

0

نوچەنێت.رووداو:
بەرپرسێكی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ‌، لە هێرشی ئەمڕۆی رۆژئاوای كەركووك 170كلیۆمەتر چوارگۆشە زەوی هەرێمی كوردستان لە داعش پاككراوەتەوە.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جگێری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:” پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناو لە شەڕەكەی ئەمڕۆی كەركووكدا پێشمەرگەی سەرجەم لایەنەكان بەشداریان كرد، بەبێ‌ جیاوازی”.

هاوكات كەمال كەركووكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوی كەركووك بە ( هەمان دەزگای)ی گوت:” لەشەڕەكەی ئەمڕۆی ئەو میحوەرەدا 170كلیۆمەتر چوارگۆشە زەوی هەرێمی كوردستان لە داعش پاكراوەتەوە”.

محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان-یش لە لێدوانێكدا بۆ (هەمان دەزگای) باسی لەوە كرد كە مەترسی داعش بۆ سەر كەركووك بەتەواوەتی كەمبووەتەوە.

نێوبراو كە یەكێكە لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنووری كەركووك، ئەوەشی روونكردەوە كە پێشمەرگەكان بە ورەیەكی بەرزەوە شەڕیان كردو گوتی:”لە گەشتێكی بەهاری دەچوو نەك شەڕ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com