لیژنه‌ى دارایى: هیچ بڕیارێك نییە موچەی فەرمانبەران بەدۆلار دابەش بكرێت

0

نوچەنێت.تایبەت:

شێركۆ جەودەت،ئەندامی لیژنه‌ى دارایى پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە نوچەنێت دەڵێ،تائێستا هیچ بڕیارێك نیە لەسەر ئەوەی كە ئایا موچەی فەرمانبەران بەدۆلار دابەشدەكرێت.

باس لەوە دەكرا دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران بەدۆلار دابەش دەكرێت و تائێستاش هیچ بڕیارێكی لەوجۆرە دەرنەكراوە و ئەوە تەنیا قسەیەك بووە كراوە.

لەوەبارەیەوە شێركۆ جەودەت،ئەندامی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچەنێت وتی”تائێستا هیچ بڕیارێك نیە لەسەر ئەوەی كە ئایا موچەی فەرمانبەران بەدۆلار دابەشدەكرێت“.

شێركۆ جەودەت، ئەوەشی ئاشكرا كرد”تەنها قەسەیەك بوو كرا لەلایەن بەرێزێك و تەواو هەر ئەوەندە دەنا هیچی تر نییە لەوە زیاتر“.

ناوبراو راشیگەیاند”دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەدۆلار ئیجابیات و سلبیاتی هەیە،یەكێك لە سلبیاتەكەی بۆ پارەی وردەیە وەكو دینار،بەڵام پێناچێت زۆریش زیانی هەبێت لەوانەیە ئیجابیاتی زیاتر بێت“.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایەی پەرلەمان تەئكیدیشی لەوەكردەوە”هیچ مەعلوم نییە كە حكومەت ئەو بڕیارە بدات كە موچەی فەرمانبەران بەدۆلار بیت و مەرجیش نییە ئەو بڕیارە بدات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com