نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگەی پەرلەمان‌ی كوردستان هێزه‌كانی په‌كه‌كه-یان له مه‌خمور به‌سه‌ر كرده‌وه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ژنانه‌وه پیرۆزباییان له ژنانی گه‌ریلا كرد و چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیی به‌دواداچوونی پێداویستییه‌كانیان كرا تاوتوێكرا.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمان‌ی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”ڕۆژی 8/3/2015 وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه و دلێر مسته‌فا جێگری سه‌رۆك و به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ری لیژنه‌كه و مه‌حمود عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌كه، سه‌ردانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه-یان له شارۆچكه‌ی مه‌خمور كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له مه‌خمور پێشوازییان لێكرا
له لێدوانێكیشیدا بۆ سایتی په‌رله‌مانی كوردستان،ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: “ئه‌و سه‌ردانه درێژه‌پێده‌ری سه‌ردانه‌كانی لیژنه‌كه‌یه بۆ میحوه‌ره‌كان به مه‌به‌ستی زانین و به‌دواداچوونی بار‌و گوزه‌رانی هێزه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لیژنه‌كه به پێویستی زانی سه‌ردانی ئه‌و هێًزانه‌ش بكات كه له هه‌رێمی كوردستاندا هاوكار و پشتیوانیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن له شه‌ڕی دژ به داعش”.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یاندا لیژنه‌كه به بۆنه‌ی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنانه‌وه پیرۆزباییان له ژنانی گه‌ریلا كرد و له دیدارێكیشدا باس له چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیی به‌دواداچوونی پێداویستییه‌كانیان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و هاوكاریی نێوان هێزه‌كان كرایه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنان و پاراستنی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر پیلان و دوژمنكارییه‌ك.