کۆسرەت رەسوڵ لە بەرەی شەڕی کەرکووک: هیچ هێزێک جگە لە پێشمەرگە لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا بەشدار نییە

0

خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە پێشڕەوی
نوچەنێت.رووداو:
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،لە بەرەکانی شەڕ لە باشووری کەرکووک رایگەیاند، کە هێزی پێشمەرگە چاوەڕوانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ناکات و خۆی ناوچەکان کۆنترۆڵدەکاتەوە.

کاژێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی فروانیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە میحوەری باشووری کەرکووک دەستپێکرد. کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە بەرەکانی جەنگ بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن قسەیان کرد.

کۆسرەت رەسوڵ گوتی: “هیچ هێزێک جگە لە پێشمەرگە لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا بەشدار نییە”. گوتیشی “چاوەڕوانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ناکەین و خۆمان ناوچەکە کۆنتڕۆڵدەکەینەوە”.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیاییدایە خەڵکی کەرکووک و گوتی “خەڵکی کەرکووک دڵنیا دەکەینەوە، کە پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە پێشڕەوی”.

هەروەها نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک گوتی: “هێرشەکە بۆ دوورخستنەوەی مەترسی داعشە لەسەر کەرکووک”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com