نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 9-10-2015، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دژه‌تیرۆر، به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشێكی چڕیان بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌ستپێكرد له سنوری ته‌لئه‌لوه‌ردو له ئێستاشدا پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامه‌و چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دارێژرابوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر، هێرشیانكرده سه‌ر تیرۆرستانی داعش و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان رزگار كرد.
وتیشی: سێ گوند به ته‌واوی له تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه یه‌كێك له‌وانه گوندی (سلطان مرعي)یه.
رونیشیكردەوە: پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بن.
راشیگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش.