وەزیری کشتوکاڵ سەردانی پورە فاتم دەکات

0

نوچەنێت

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەخزمەتی خزمەتگوزارێکی وەزارەتەکەیدایەتی، ئەمرۆش دوای ئەوەی ئەو خزمەتگوزارە توشی گرفتێک دەبێ، لەماڵەوە بەسەری دەکاتەوە.

پورە فاتم یەکێک لەخزمەتگوزارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵە، وەزیری ئەو وەزارەتەش رایدەگەیەنێت، کە ئەو لەخزمەتی پورە فاتم دایە لەنوسینەگەکەی، ئەمرۆ لەکاتی چون بۆ دەوامی ئاسایی خۆی لەوەزارەت، ئەو ژنە بەتەمەنە دەکەوێت و قاچێکی دەشکێت.

وەزیری کشتوکاڵیش، لەماڵەوە سەردانی ئەو خزمەتگوزارەی وەزارەتەکەی دەکات و ئەو سەردانەش بەپێویست ناو دەبات.

عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی کوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک نوسیویەتی:

پێویست بوو سەردانی پورە فاتم بکەم

پورە فاتم یەکێکە لەو خزمەت گوزارانەی کە من لە نوسینگەکەم لە خزمەتی دام،بەڕاستی ئافرەتێکی میهرەبان و بەڕێزو دڵسۆزە،من خۆزگە بە چاکی و پاکی و دڵباشی ئەو دەخوازم،ئەمڕۆ لە کاتی هاتنی بۆ وەزارەت بە داخەوە دەکەوێت و لاقی دەشکێت،

منیش بە پێویستم زانی هەر یەکسەر دوای تەواو بوونی دەوام سەردانی بکەم

خوا شیفای بۆ بنێرێت و پاداشتیشی بداتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com