نوچه نێت
سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا زانیارى ترسناك له‌سه‌ر داعش بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ” له كۆتایى ئه‌مساڵ ئه‌وروپییه‌كانى ناو داعش ژماره‌یان ده‌گاته 10 هه‌زار كه‌س”.
مانویل فالس سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا، هه‌ندێك زانیارى ترسناك له‌باره‌ى ئه‌وروپییه‌كانى ناو داعش بڵاو ده‌كاته‌ووه. ده‌ڵێ” ئێستا 3 هه‌زار ئه‌وروپى له‌عێراق و سوریا، له‌چه‌ند مانگى داهاتوو دا به‌ر له هاتنى هاوین ده‌بێته 5 هه‌زار ئه‌وروپى، دروسترین مه‌زنده‌ش ئه‌وه‌یه له‌كۆتایى ئه‌مساڵ بگاته 10 هه‌زار ئه‌وروپى” پرسیاریش ده‌كات” ده‌زانن ئه‌م بابه‌ته چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه”.
دواتر فالس ده‌ڵێ” 90 فه‌ره‌نسى له‌وێ كوژراون، كاتێك چه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌هاكانى ئێمه هه‌ڵگرتبوو” ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات” گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه بۆ فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه‌یه”. دواتریش ده‌ڵێ” ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه تاماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه له ئاماده‌باشى دابین”.