وه‌فد‌ی‌ هه‌رێم داوایكرد هاوشێوه‌ی سوپای عێراق پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكرێت

0

نوچەنێت.knn:

لەو سەردانەدا شاندی هەرێمی کوردستان داوای لە بەرپرسانی سەربازی عێراق کرد، هاوشێوەی سوپای عێراق چەک و تەقەمەنی بە هێزەکانی پێشـمەرگە بدات و بەپێی دەستوور چەکی قورس و مامناوەند و سووکیان پێ بدات.

بەیانی ئەمڕۆ شاندیكی سەربازی هەرێم بە سەرۆكایەتی فەریق شێروان عبدولرحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و سەركەوت حەسەن نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بە فرۆكەیەكی تایبەتی وەزارەتی بەرگری عێراق بەرەو بەغدا بەرێكەوتن، دوای گەیشتنیان لەلایەن بەرپرسانی باڵای سەربازی عێراقەوە پێشوازیان لێكرا.

پاشان بە بەشداری بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا، كۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای سەربازی عێراق دەستپێكرد و تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵەش كۆبوونەوكە بەردەوامی هەبوو.

بەپێی زانیارییەكان، لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە پرۆسەی رزگار كردنەوەی شاری مووسڵ و شەڕی ئیَستای شاری تكریت و ئەگەری بەشداری پێشمەرگە لە هەردوو شەڕەكان لە دژی چەكدارانی داعش كراوە.

شاندی سەربازی هەرێم، داوای لەبەرپرسانی باڵای سەربازی عێراق كردووە، بە پێی رێژەی دیاریكراوی دەستووری عێراق رێككەوتنی ئەم دوایەی هەولێر و بەغدا، پێویستە بەزووترین كات، چەكو تەقەمەنی بە هێزی پێشمەرگە بدرێ و بەتایبەت چەكی قورس.

لەكۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی ئەمریكا پشتگیری داواكەی شاندی هەرێمی كوردستیان كردووە، بەو مەرجەی لەشەڕی مووسڵ هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵییان هەبێ.

هەرسێ لایەن لەسەر نەخشەی عێراق شوێنپێگەی هێزەكانیان دیاریكردووە، ئەو شوێنانەش كە هێزی پێشمەرگە لەشەڕی تكریت و مووسڵ تێیدا جێگر دەكرێن، دەستنیشان كرا.

پاشان تیشکخراوەتە سەر مەسەلەی بوودجەی هێزی پێشمەرگە و مەشق راهێنانی لەسەر چەكە تازەكان.

نوێنەرانی سەربازی عێراق پێكهاتبوون لە فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید جارەڵڵا سەرۆك ئەركان و فەرماندی ئۆپەراسیۆنەكان لە عێراق و فەریق روكن ریاز جەلال تۆفیق فەرماندی هێزەكانی پیادە و لیوا روكن عەبدحوسین عەلی حەسەن جێگری فەرماندی ئۆپەراسیۆنەكان وچەند بەرپرسێكی دیكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com