نوچەنێت.knn:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا لیژنه‌كانی باشكردنی دۆخی حزبه‌كه‌یان ده‌ستبه‌كارنه‌بوون.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كانی رێكخستن و دارایی و ڕاگه‌یاندن و كۆنگره‌و پێشمه‌رگه، بۆ ده‌ستپێكردنی چاكسازی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه به KNNی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه راست نییه‌و هێشتا هیچ كام له لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كارنه‌بوون‌و ته‌نها لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن نه‌بێت، كه ئه‌ویش زۆر به‌سستی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه داوای كرد ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه، ڕوونی كرده‌وه، به لای ئه‌وانه‌وه كاری لیژنه‌كانی دارایی و به‌ستنی كۆنگره، بۆ حزبه‌كه‌یان چاره‌نووسسازن و هیچ هه‌نگاوێكیش له‌و دوو لیژنه‌یه‌دا نه‌نراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هەمان سایت هه‌وڵه‌كانی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراقیش بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی باڵه ناكۆكانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێ ئاكام بوون، هه‌روه‌ك چه‌ند هه‌وڵێكی هه‌رێمیش نه‌یانتوانیوه ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.