نوچەنێت.پەیام:
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق شیروان عه‌بدوڕڕه‌حمان‌و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و سه‌ردانه‌دا كاری لیژنه‌ی باڵای كاری هاوبه‌شیی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عێراق‌و تاووتوێی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تاووتوێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌ردانه بارودۆخی شه‌ڕی دژ به گروپی داعش‌و چۆنیه‌تی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عیچراق‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌بێت.