نوچه نێت
توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زیاتر له 46 هه‌زار ئه‌كاونتى تویته‌ر په‌یوه‌ندى به رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه هه‌یه.
په‌یمانگاى برۆكینگ به كۆمه‌كى گۆگل ئیدیاز توێژینه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى بوونى داعش له‌تویته‌ر ئه‌نجام داوه. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه تا كۆتایى ساڵى 2014 زیاتر له 46 هه‌زار ئه‌كاونتى تویته‌ر په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌بووه، داعش توانیویه‌تى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ مه‌به‌سته‌كانى خۆى به‌كاربهێنێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره توێژینه‌وه‌كه هۆشیارى ئه‌وه‌ى داوه، كه‌تۆڕه‌كه سانسۆرێكى توند نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى داعش ناچارنه‌بێت په‌نابباته به‌ر هۆكارى دیكه‌ى توندڕه‌وانه‌تر.