ئۆجەلان بۆ نێچیرڤان بارزانی : کەسێکی زیرەکی و خۆشمدەوێی

0

ئۆجەلان بۆ نێچیرڤان بارزانی : کەسێکی زیرەکی و خۆشمدەوێی

نوچەنێت

سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئاشکرای دەکات، عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردووە، لەپەیامەکەدا رایگەیاندووە کەبازارنی کەسێکی زیرەکەو خۆشی دەوێ.

سامی ئەرگۆشی سكرتێری رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ” ئۆجەلان پێرێ لەگەڵ لەیلا زانا و سڕڕی سوڕەیا ئۆندەر، سڵاوی بۆ نێچیرڤان بارزانی ناردووە و دەڵێ: ئەو كەسێكی زیرەكە و، خۆشمدەوێ و لێم تێدەگات”.

لە وەڵامی بەدواداچوونێكی رووداودا، لەسەر هەمان پرس، سامی ئەرگۆشی وتیەتی”ئۆجەلان پێرێ ئەو پەیامەی لەگەڵ لەیلا زانا و سڕڕی سوڕەییا ئۆندەر ناردووە و لە دیدارەكەدا ئۆجەلان وێڕای ناردنی سڵاو و رێز، هەروەها خۆشەویستیی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕیوە و گوتوویەتی: نێچیرڤان بارزانی كەسێكی زیرەكە و، خۆشمدەوێ و ئەو لە من تێدەگات”. هەروەها روونیكردەوە كە ئەو پەیامەی ئۆجەلان، لە وەڵامی پەیامێكی نێچیرڤان بارزانیدا بووە كە لە رێگەی لەیلا زاناوە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ناردبوو و تێیدا پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵەكانی ئۆجەلان لەپێناو ئاشتی و چارەسەریدا، دووپاتكردووەتەوە.

هەفتەی رابردوو، سامی ئەرگۆشی لە وتارێكدا باسی ئەوەی كردبوو كە لە دوایین سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ ئەنقەرە ، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا، باسی لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری كردبوو و تەنانەت ئەم بابەتە یەكێكبوو لە بابەتە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان و دووپاتیكردووەتەوە كە ئۆجەلان چانسێكە بۆ ئاشتی و چارەسەری . هەروەها لە وتارەكەدا ئاماژەی بە نێوەندگیرییەكی چەند ساڵەی نێچیرڤان بارزانی لەنێوان قەندیل و ئەنقەرەدا كردبوو.

رۆژی 5ی ئازار ، هەردوو پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان HDP لەیلا زانا و سڕڕی سوڕەییا ئۆندەر سەردانی دوورگەی ئیمرالییان كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆبوونەوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com